fbpx
Shadow Shadow

مووچەخۆرانی کەمپی ڕەفحا کێن و چین؟ پەرلەمانى عێراق بۆ مووچەکەیانى بڕى؟ [تایبەت]

18:38 دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

پاش کۆتایهاتنى جەنگی کەنداوی دووەم لە ساڵی 1991 و سەرکوتکردنی ڕاپەرینی هاووڵاتیانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ناسراو بە “الانتفاضة الشعبانية” لەسەر دەستی رژێمى سەدام حسێن، کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرپەرشتی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە ڕژێمی پێشووی عێراق کەمپێکیان بۆ هەڵهاتووانی دەستی ڕژێم لە ئاکامی بەشداریکردنیان لە ڕاپەرینەکەی ساڵی 1991 لە پارێزگای ڕەفحای سەر بە وڵاتی سعودییە، دامەزراند.

.

کەمپی ڕەفحا دەکەوێتە دووری 20کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای ڕەفحای سەر بەوڵاتی سعودیە، لە هەمانکاتدا ئەو پارێزگایە هاوسنوریشە لەگەڵ پارێزگاکانی باشوری عێراق. لە ساڵی 1991 زیاتر لە 40 هەزار پەنابەری عێراقی کەخەڵکی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بوون ڕوویانکردە ئەو کەمپە.

مووچەخۆرانی کەمپی ڕەفحا کێن و چین؟ پەرلەمانى عێراق بۆ مووچەکەیانى بڕى؟ [تایبەت]

.

کەمپەکە لەنێوان ساڵانی 1991- 2003 کراوە بوو، بڕیاریشدرا دانیشتوانی کەمپەکە سەرپشک بن لەنێوان مانەوە یاخود وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوستوراڵیا، دانیمارک، فینلەندا، بەریتانیا، نەرویج، ئێران،هۆڵەندا، سوید، سویسرا، سوریا.

.

کەمپەکە پاش ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن، لەساڵی 2003 داخرا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەساڵی 2006 یاسای “دامەزراوەی زیندانە سیاسییەکانی عێراق”ى دەرکرد.

.

بەگوێرەی ئەو یاسایە، دەبێت ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی بەعسدا دووچاری ستەم و زیندان و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە قەرەبوو بکرێنەوە ئەو یاسایەش ناسراوە بە یاسای” زیندانی سیاسی” و لەساڵی 2013 پەرلەمان یاساکەی هەموار کردەوە بەگوێرەی هەموارە نوێکە بڕیاردرا دانیشتوانی کەمپی ڕەفحاش هەمان ئیمتیازاتی زیندانە سیاسییەکان وەربگرن.

مووچەخۆرانی کەمپی ڕەفحا کێن و چین؟ پەرلەمانى عێراق بۆ مووچەکەیانى بڕى؟ [تایبەت]

.

بەڵام پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی ناو حکومەت بەوەش ڕانەوەستان بەڵکو بڕگەیەکیان بۆ یاساکە زیادکرد بەپێی ئەو بڕگەیەش دانیشتوانی ڕەفحا دەبێت مووچەیان بۆ هەژمار بکرێت لەساڵی 1991وە ئەو مندڵانەشی کە لەکەمپەکدا لەدایک بوون مووچەیان پێبدرێت ئەوانەشی لە کۆتایی ساڵی 2003 لە دایکبوون مووچەیان بۆ هەژمار دەکرێت، یاساکە  ئەوانەشى گرتەوە کە کەمپەکەیان جێهیشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی جیهان کردووە.

.

بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی دامەزراوەی زیندانە سیاسییەکانی عێراق، هەریەکە لەزیندانیانی ڕەفحا بە ملیارەها دیناریان وەک مووچەی کەڵەکەبوویان وەرگرتووە بە جۆرێک مووچەی مانگانەی تاکێکی دانیشتووی کەمپی ڕەفحا بەیەک ملیۆن دینار دیاریکراوە، بە گوێرەی بەڵگەکان زۆرجار مووچەی مانگانەی خێزانێکی ڕەفحا گەیشتوەتە12 ملیۆن دینار. سەرباری ئەو مووچە زۆرە، خێزانەکانی ڕەفحا ئیمتیازانی دیکەشیان پێدراوە لە دامەزراندن، وەرگرتن لە زانکۆکان و ئاسانکاریی لە کاتی ڕایکردنی مامەڵەکانیان لە داموودەزگاکانی دەوڵەت.

مووچەخۆرانی کەمپی ڕەفحا کێن و چین؟ پەرلەمانى عێراق بۆ مووچەکەیانى بڕى؟ [تایبەت]

.

ئەوەی جێی تێبینییە، دانیشتوانی ڕەفحا هاوتا کراون لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەزیندانەکانی بەعسدا دووچاری ستەم و ئەشکەنجەدان بوونەتەوە لەکاتێکدا دانیشتوانی ڕەفحا زیندانی نەبوون و ئەو کەمپەش لەژیر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراقدا نەبووە بەڵکو لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، لە هەمانکاتیشدا مووچەی زیندانییە سیاسیەکانى  عێراق لە 500 هەزار دینار زیاتر نەبووە.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە،28ى تشرینی یەکەمی 2019)، پەرلەمان لەدانیشتنێکی ئاسایدا کۆمەڵێک دەرماڵە و ئیمتیازاتی پلە باڵاکانی حکومەتى هەڵوەشاندەوە و یەکێکى تر لەو بڕیارانەى کە لەکۆبوونەوەکەدا درا هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازات و مووچەی دانیشتوانی کەمپی ڕەفحا بوو.

مووچەخۆرانی کەمپی ڕەفحا کێن و چین؟ پەرلەمانى عێراق بۆ مووچەکەیانى بڕى؟ [تایبەت]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل