fbpx
Shadow Shadow

موقتەدا سەدڕ تویتێکى کرد و سرییەوە..بۆچى؟

20:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

سڕینەوەى تویتێکى رابەرى رەوتى سەدڕ لەبارەى کاندیدێکى فراکسیۆنى بەننا بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق کاردانەوەى لێکەوتەوە و گومانى زۆرى چالاکوانانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى بەدواى خۆیدا هێنا.

. 

ئەمڕۆ (یەکشەممە)، موقتەدا سەدر ڕابەرى ڕەوتى سەدر لەهەژمارەکەیدا توێتێکى کرد و دواتر سڕییەوە، لەو تویتەیدا سەدر داواى کرد بوو قوسەى سوهەیل کاندیدى فراکسیۆنى بەننا بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ ڕێز لە قوربانیەکان و ئیرادەى خەڵک و فەرمانەکانى مەرجەعیەت بگرێت، سڕینەوەى پۆستەکەشى پرسیار و گومانى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

. 

ڕابەرى ڕەوتى سەدر لەپۆستەکەیدا نوسیبووى “برایانى فراکسیۆنى بەننا، برام قوسەى سوهەیل، ڕێز لەقوربانی عێراقیەکان و فەرمانەکانى مەرجەعیەت و ئیرادەى خەڵک و شکۆتان بگرن و ئەوەش خێرە بۆ ئێوە و ئێمە و هەموو عێراقییەکان و خەڵکیش فراکسیۆنى گەورەیە”.

. 

دواى دەنگۆى کاندیدکردنى محەمەد شیاع سودانى و چەند کاندیدێکى تر، دواهەمینجار دەنگۆکان لەسەر کاندیدبوونى قوسەى سوهەیل بڵاوکرانەوە، گەرچى دەنگۆکانیش ڕەتکرانەوە بەڵام بەو پشتیوانیەى موقتەدا سەدر شەقامى عێراقى توشى شۆک کرد.

. 

دواى تێپەڕینى چەند کاتژمێرێک لەبڵاوکردنەوەى، سڕینەوەى پۆستەکە لەلایەن سەدرەوە کاردانەوەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای خۆیدا هێنا، چالاکوانانى عێراق گومانیان لە سەدر کرد بارودۆخەکە ناجێگیرە و خۆپیشاندەرانیش کاندیدکردنى قوسەى سوهەیلیان ڕەتکردووەتەوە و بەکەسێکى نزیک لەئێران دەزانرێت کەچى سەدریش پشتیوانى خۆى بۆ دەربڕیووە.

. موقتەدا سەدڕ تویتێکى کرد و سرییەوە..بۆچى؟

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل