fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"چ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌؟"

موقتەدا سەدڕ باس له‌ ڤالانتاین و یادی له‌دایكبونی فاتیمه‌ی زه‌هرا ده‌كات 

09:10 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ڕابەری ڕەوتی سەدرلە عێراق، ڕایگەیاند، ڕێککەوتی جەژنی خۆشەویستی و یادی لەدایکبوونی فاتیمەی زەهرا کچی پێغەمبەرئەمجارەیان لەیەک کاتدا دەبێت، بۆیە پێویستە لەسەرژنان ئەو دوو یادە وەک هاندەرێک بێت بۆ ئەوان بۆئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

.

ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پۆستێکی موقتەدا سەدڕی ڕابەری ڕەوتی سەدر لەعێراق، بڵاوکردەوە كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات :”فاتیمەی زەهرا و باوکی گەورەی جیهانیان وەک ئەستێرەیەک بۆ خۆشەویستی دەدرەوشێنەوە، فاتیمە وەک خۆرێکی پڕ لە ئەوین بوو بۆ هاوسەرەکەی ئیمامی عەلی، مۆمێکیش بوو کە هەمیشە پڕبوو لە سۆزی دایکایەتی بۆ هەردوو کوڕەکەی حەسه‌ن وحسێن، سەلامی خوایان لەسەر بێت”.

.

سەدڕ لە پەیامەکەیدا داواشی لە ژنانی عێراق کردووە، لە پێناو وڵات و ئاین و بیروبۆچونەکانیاندا بەشداری نوێژی هەینی بکەن پاش نوێژەکەش خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و وتویه‌تی :” فاتمییەکان و زەینەبییەکان، پێویستە ڕۆژی هەینی بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە نوێژی هەینی بکەن لە مزگەوت بۆ ئەوەی  بیسەلمێنن بۆ هەموو جیهان کە ژنانی عێراق چەند ملکەچی فاتیمەی زەهران وچەند ئەوینداروعاشقی عێراقن”.  

.

 لە کۆتایشدا نوسیویەتی:” چەند جوان و پرشنگدارە ئافرەتان لەپێناو وڵاتەکەیاندا و لە پێناو ئاین و بیروپۆچوونەکانیاندا کۆشش وخەبات بکەن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل