fbpx
Shadow Shadow

موقتەدا سەدر: یارى تۆپی پێ کات بەفیڕۆدانە

17:40 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕێبەری ڕەوتی سەدر رەخنە لە وەرزشی تۆپی پێ دەگرێت و دەڵێت، لە عێراقدا یاری تۆپی پێ تەنها کات و سامان و تەندروستی مرۆڤ بەفیڕۆ دەدات.

.

ئەمرۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی دەربارەی یاری تۆپی پێ و کردنەوەی خولی ڕۆژئاوای ئاسیا لە کەربەلا بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: “یاری تۆپی پێ تەنها کات بەفیڕۆ دەدات و ئەوەش تەنها ڕای من نییە بەڵکو ڕای زۆر کەسی دیکەشە، ئەو یارییە گەنجانی بە ئامانج گرتوە تا کاتەکانیان ببات”.

.

سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو بەهیچ شێوەیەک پشتگیری تۆپی پێ ناکات لە عێراقدا، تەنها کاتێک پشتگیری دەکات کە یارییەکە بۆ پشتگیری و پێشخستنی عێراق بێت”.

.

“من دەمەوێت عێراق هەڵبژاردەیەک نەبێت تەنها یاری بکات، بەڵکو دەمەوێت هەڵبژاردەیەکی نیشتیمانی بێت کە زۆر بەهێز بێت و لە لوتکەی پاڵەوانییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیادا بێت”، سەدر لە تویتەکەیدا وا دەڵێت.

.

لەبارەى مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا، کە ئاهەنگى کردنەوەى پاڵەوانییەتییەکە ناڕەزایی بەدواى خۆیدا هێنا، سەدر نوسیویەتى: “کردنەوەی ئەو جۆرە پاڵەوانێتییانە نیشاندانی وێنەیەکی میانڕەوانەی وڵاتە، بەڵام دەبێت ئاگاداری شێوازی بەڕێوەبردنەکەی بن و کۆمەڵێک سنوری تێدا نەبەزێندرێت و ڕەچاوی کلتور و بەها نیشتیمانی و ئاینییەکان بکرێت و نەبێتە مایەی نیگەرانی و توندووتیژی و هەروەها لەجێی وەرزش نەشبێتە شوێنی گۆرانی وتن”.

.

ئەم وتانەی سەدر لە کاتێکدایە کە رۆژی 30ی تەمموزی 2019، پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری کەربەلا کرایەوە و بڕیارە یارییەکانى ئەو پاڵەوانێتییە لە کەربەلا و هەولێر بەڕێوە بچێت، تا ڕۆژی 14ی ئاب بەردەوام بێت، لە ڕۆژی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەش کۆمەڵیک چالاکی هونەری و میوزیکى و گۆرانی وتن بەڕێوەچوون، ئەوەش بوە مایەی توڕەبوونی بەشێک لە کەسایەتییە ئاینییەکانی عێراق.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل