fbpx
Shadow Shadow

موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

16:40 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەرچەرخان و وەرگەڕانی هه‌ڵویسته‌كانى موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا ده‌مامكى ئەو پیاوە ئاینییەی كه‌واند و وێنه‌ ڕاستیه‌كه‌ى پیشانى لایه‌نگرانیشى دا.

.

وەرچەرخان له ‌هه‌ڵوێسته‌كانى موقته‌دا سه‌در له ‌ڕووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى عێراقدا بووه‌ته‌ جێى سه‌ر‌نجى چاودێران و میدیا جیهانییه‌كان، به‌پێى ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى چه‌ند ئاژانسێكى جیهانیى له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا ده‌مامكه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى سه‌در كه‌وت و ده‌مامكه‌ ڕاستییه‌كه‌ى ئاشكرا بوو كه‌ پێشتر خۆى لە ناویدا شاردبوویه‌وه‌ و به‌رده‌وام خۆى به‌ ڕابه‌ر و هه‌ڵگرى خه‌مه‌كانى خه‌ڵك و شه‌قام ده‌زانى، میدیاكان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن هۆكارى كه‌وتنى ده‌مامكى سه‌در بۆ فشاره‌كانى سه‌رى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌رى.

.

له ‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق له ‌مانگى تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌، هه‌ڵوێستى سه‌در چه‌وتی تێكه‌وت و به‌ره‌و ئێران بایدایه‌وه‌ کە ئه‌مه‌ش واى كرد له ‌خواست و داواكارى خۆپیشانده‌ران به‌دوور بكه‌وێته‌وه‌.

.موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سه‌در واى كرد چاودێران و میدیا جیهانییه‌كان زیاتر بیخه‌نه‌ ژێر نه‌شته‌ره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت گومانى ئه‌وه‌شى لێبكه‌ن ئه‌و هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌كانییه‌وه‌ له‌دژى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران دوودیوی خۆى نه‌پاراستووه‌ چونكه‌ له ‌ساڵى 2006ە‌وه‌ به‌شدارى سه‌رجه‌م كابینه‌كانى حكومه‌تى كردووه‌ به‌ كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدایه‌ بانگەشەکانی هیچى له‌وه‌ كه‌م نه‌كرده‌وه‌ كه‌ وڵاتەکەى له ‌ڕیزبه‌ندى دوانزەیەمینی لیستى وڵاتانى گه‌نده‌ڵى جیهاندایە.

.

به‌پێى هه‌ر یه‌كه‌ له ‌ئاژانسه‌ دیاره‌ جیهانیه‌كانى وه‌ك ڕۆیته‌رز و فرانس پرێس، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كاندا سه‌در داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كرد، به‌ڵام دواى به‌شداریكردن له‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ كه‌ قاسم سوله‌یمانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ‌سه‌ركرده‌ سیاسى و ئاینیه‌كان كه‌ گه‌یشتنه‌ ئاكامێك بۆ مانه‌وه‌ى حكومه‌ت، موقته‌دا سه‌دریش كه‌ له‌و کۆبوونەوەنەدا به‌شدار بوو پاشكه‌زبوویه‌وه‌ له ‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ملى كه‌چ كرد بۆ مانه‌وه‌ى.

.موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

به‌وته‌ى ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز، شیکاری سیاسى كه‌ به ‌میدیا جیهانیه‌كانى ڕاگه‌یاندووه‌، شتێکی ڕوونە وه‌ك هه‌میشه‌ ئازادانه‌ سه‌در مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد به‌ڵام باس له‌ فشارێكى سه‌ختى ئێران بۆ سه‌رى ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌مدواییه‌ كردوویه‌تى له‌سه‌ر خواستى تاران بووه‌.”

.

ئه‌بیه‌ز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، فشاره‌كانى ئێران له‌سه‌رى به‌ئاشكرا دیار بوو كاتێك دروشمى “ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌”ی گۆڕى بۆ “ئه‌ى گه‌نده‌ڵكار بڕۆ ده‌ره‌وه‌”.

.

ئه‌و شیکارە سیاسییە ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر فشارى ئێران له‌سه‌رى نه‌بوایه‌ لانیكه‌مى داره‌كه‌ى له ‌ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌گرت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناڕەزایەتییەکاندا ده‌كرد.

.

له ‌دواهه‌مین تویتیدا موقته‌دا سه‌در داواى له‌ خۆپیشانده‌ران كرد هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر دیپلۆماتكاران و باڵیۆزخانه‌كان و داگیرى نه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت دروشمیشیان له‌دژ نه‌ڵێن، ئه‌وه‌ش وه‌كو هۆشداریه‌ك بۆ ڕاگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ كرانه‌ سه‌ر چه‌ند كونسوڵگه‌ریه‌كى ئێران له ‌شاره‌كانى خوارووى عێراقدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام دروشمى “كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌” و له‌ دیوانییە و به‌غدا و چه‌ند شارێكى تر وێنه‌ى خومه‌ینى و خامنه‌یى و قاسم سوله‌یمانییان سوتاند.

.موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

ته‌نانه‌ت له ‌زۆربه‌ى گۆڕەپانی شاره‌كاندا خۆپیشاندان دروشمى (بڕۆ ده‌ره‌وه‌ ئێران بڕۆ ده‌ره‌وه‌، به‌غداد به ‌سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنیته‌وه‌)ـیان به‌رز كردبووه‌وه‌.

.

میدیا جیهانیه‌كان ده‌ڵێن ، ئه‌وه‌ى زیاتر خۆپیشاندانى وروژاند و جۆش و خرۆشى پێده‌دان سینگى خۆیان بخه‌نه‌ به‌ر فیشه‌كى بێ ڕەحمی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان، سه‌ردانه‌ زۆره‌كانى قاسم سوله‌یمانى و لێدوانه‌كانى خامنه‌یى بوو كه‌ ده‌یووت “دوژمن پلانى داناوه‌ به ‌خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ئاسایشى هه‌ندێک وڵات بشێوێنێت.”

.

ئه‌بیه‌ز پێیوایه‌ ئێران و پیاوه‌كانى به‌ئاشكرا بڕیارى سیاسیى عێراقیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌ و كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ سیاسیه‌كانى عێراق له‌وه‌ ده‌ترسن دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێن به‌ڵام ئێرانییه‌كان شه‌رمیان نییه‌ و به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ ده‌ڵێن.

.

میدیا جیهانیه‌كان باسی ئەوەشیان کردووە کە سه‌در له ‌ته‌مه‌نی 46 ساڵیدایه‌ و خۆى به ‌ڕابه‌رى خه‌باتى دژەگه‌نده‌ڵى ده‌زانێت، به‌ڵام دواجار كه‌ توانیویه‌تى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى كۆبكاته‌وه‌ له‌ساڵانى 2015 و 2016دا بووه‌.

.موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، سه‌در به‌شێكه‌ له‌ چینه‌ سیاسیه‌كه‌ى عێراق و لێی جیانابێته‌وه‌ و هیچ كاتێك نوێنه‌ره‌كانی ده‌ستبه‌ردارى پۆستى وه‌زارى و گشتییه‌كان نه‌بوون لە ماوه‌ى 13 ساڵی ڕابردوودا.

.

ساڵى 2018 سائیرون به ‌سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا و 54 كورسى پەرلەمانی برده‌وه‌.

.

سه‌در و هادى عامرى كه‌ ڕابه‌رایه‌تى هاوپه‌یمانێتى فه‌تح ده‌كات و به‌نزیك له ‌ئێران وه‌سف ده‌كرێت هه‌ردووكیان پێشەنگی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێن به ‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولمه‌هدی، سه‌درییه‌كان پێنج وه‌زاره‌ت و ده‌یان پۆستى باڵاى تریان له‌و كابینه‌یه‌ وه‌رگرت.

.

بۆیه‌ به‌لاى چاودێرانى سیاسى عێراقه‌وه‌ سه‌در هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى پڕۆسه‌ى سیاسیه‌ له ‌عێراق و به‌شداره‌ له‌و ڕوداوانه‌ى كه‌ ڕووده‌ده‌ن و ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا خۆى له‌و به‌رپرسیارێتیه‌ ده‌رباز بكات.

.موقتەدا سەدر.. چاکساز یان ئاینییەکی بەرژەوەندیخواز؟

چاودێرانى سیاسى عێراق ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو دواى خۆپیشاندان و ناڕە‌زایه‌تییه‌كانى ساڵى 2015 كه ‌چه‌ند شارێكى عێراقى گرته‌وه‌ جۆرێك له‌ دوودیویی سه‌در ده‌ركه‌وت، له‌لایه‌ك داواى چاكسازى ده‌كرد و له‌لاكه‌ى تره‌وه‌ پشتیوانى حكومه‌تى ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ پشكپشكێنه‌ى حیزبى له ‌عێراقدا مایه‌وه‌ و ڕەگی داكوتى، ئه‌مه‌ش واى كرد سه‌در متمانه‌ى به‌شێكى زۆرى ده‌نگده‌ران و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانیشى له‌ده‌ستبدات.

.

خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مدوایه‌ى عێراق كه‌ زیاتر لە 300 كه‌س كوژران و هه‌زارانى دیكه‌ش بریندار بوون، بێ هه‌ڵوێستى سه‌در به‌لاى چاودێرانه‌وه‌ له‌ئاست ئه‌و ڕوداوه‌ گه‌وره‌ و چاره‌نوسسازه‌دا وا ده‌كات ژماره‌یه‌كى زۆرتر له ‌لایه‌نگرانى له‌ده‌ستبدات كه‌ پێشتر تاڕاده‌ى په‌رستن بڕوایان پێی هه‌بوو، بەڵام دواتر گەیشتە ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ لایه‌نگرانى باس له ‌بوونى گه‌نده‌ڵى له‌نێو ڕەوتەکەى خۆشیدا بکەن.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل