fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

وردەکاریی ڕێککەوتنەکە لە ناس کورد

نوێنەرى سەدر و خۆپیشاندەران “ڕێککەوتن”

09:54 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

موقتەدا سەدر  بە ئاڕاستەى ئاشتکردنەوەى خۆپیشاندەرانى توڕەى عێراق هەنگاو دەنێت، دواى پشتکردنى لە خۆپیشاندەران و هەوڵدانى لایەنگرانى بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان.

 .

بەدرێژایی چەند ڕۆژى ڕابردوو پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانى سەدر بەتایبەتى کڵاوشینەکان ڕوویدا، کاتێک کڵاوشینەکان ویستیان دەستبەسەر گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکاندا بگرن.

 .

هەوڵى لایەنگرانى سەدر لەو بارەیەوە، دواى پەیامەکانى ئەمدواییەى موقتەدا سەدر هات، کە وەک پەیامى دژ بە خۆپیشاندەران خوێندنەوەى بۆ کرا، بەڵام پاش ئەوەى لایەنگرانى نەیانتوانى کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن واردەکەوێت جارێکى تر مەیلى بەلاى خۆپیشاندەراندا شکابێتەوە.

 .

لەو چوارچێوەیەدا موقتەدا سەدر  نێردەى تایبەتى خۆى ناردووەتە لاى خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک، سەرچاوەیەکى ئاگادار بەناس کوردى ڕاگەیاند، ڕێککەوتنەکە کۆمەڵێک خاڵى گرنگى تێدایە لەوانە سائیرون لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەڵێن “ئێمە دەنگ بەمحەمەد عەلاوى نادەین”.

 .

ئەمڕۆ شەممە 8ى شوباتى 2020، سەرچاوەیەکى ئاگادار کە نەیویست ناوەکەى بڵاو بکرێتەوە بەناس کوردى ڕاگەیاند “وەکو نێردەى موقتەدا سەدر بەیاوەرى چەند سەکردەیەکى ترى سەربازى ڕەوتەکە، ئەبو عیساوى کۆبونەوەیەکى لەگەڵ نوێنەرى خۆپیشاندەرانى مەیدانى تەحریردا ئەنجامداوە لەسەر چەند خاڵێک گەیشتونەتە ڕێککەوتن، ئەوەش دواى ئەوەى کردەوەکانى ئەمدوایەى کڵاو شینەکانى سەر بەسەدر کەوتنە بەر ڕەخنە و ناڕەزایەتى توندەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە”.

 .

وتیشى “هەر لەکۆبونەوەکەدا عیساوى بەڵێنى ئەوەیداوە دواى ڕێکەوتن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانى دەروبەرى مەیدانەکەدا، کڵاو شینەکان لە مەیدانى تەحریر بکشێنرێنەوە، سەرەڕاى ئەوەش بەڵێنیدا داواى لێبوردن لەو خوێندکارانە بکرێت کە لەلایەن کڵاو شینەکانەوە سوکایەتیان پێکراوە ئەوەش بەئامادەبوونى نوێنەرى ئەو خوێندکارانە لەکۆبونەوەى داهاتوودا”.

 .

بەوتەى سەرچاوەکە، وەفدەکەى سەدر بەڵێینى ئەوەشیداوە مەتعەم تورکیى بکرێتە شوێنى شانۆ و چالاکى ڕۆشنبیرى و بەهەماهەنگى چینى هونەرمەندان لەڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم گەشتیاراندا بکرێتەوە.

 .

ئەوەشى خستەڕوو، لەبارەى گەڕانەوەى خۆپیشاندەران بۆ بیناى مەتعەم تورکى، عیساوى بەڵێنى ئەوەشیداوە خۆپیشاندەران بگەرێنەوە بۆ مەتعەم تورکى بەمەرجێک  هەموو ئەوانەى کە لەمەتعەعەمەکدا دەبن بەلاى خۆپیشاندەرانى چادرەکانى مەیدانەکەوە ناسراوبن، ئەو پەیامەش دەگەیەنرێتە خۆپیشاندەران کە سائیرون بەبەرهەم ساڵح و لایەنە سیاسیەکانى تر ڕادەگەیەنێت کە دەنگ بەکابینەکەى محمەد تۆفیق عەلاوى نادەن.

 .

ئەوەش لەکاتێکدایە، میدیاکانى ئێران بڵاویانکردووەتەوە، سەدر و فەتح لەسەر کاندید کردنى محمەد تۆفیق عەلاوى ڕێکەوتوون، بەپێى ڕێکەوتنەکەش سەدر دەستکەوتى زۆرترى لە کابینەکەى عەلاویدا بەردەکەوێت.

 .

ڕوداوەکانى شارى نەجەف و هەڵکوتانە سەر چادرى خۆپیشاندەران لەلایەن کڵاو شینەکانەوە سەدرى بەتەواوەتى لەبەرەى خۆپیشاندەران لەچەند ڕۆژى ڕابردودا دابڕى و بەگوێرەى چالاکانیش بۆ چینینەوەى دەستکەوتەکانى ڕێکەوتنەکەى لەگەڵ فەتحدا سەدر دەیەوێت خۆپیشاندانەکان کۆتایى پێبهێنێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل