fbpx
Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى هادى عامرى دەکات

موقتەدا سەدر وەڵامێکى توندى عەبدولمەهدى دەداتەوە

20:09 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر وەڵامێکى توندى عادل عەبولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى دایەوە و داوا لە هادى عامرى دەکات هاوکارى بێت بۆ متمانە سەندنەوە لە عەبدولمەهدى.

.

سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، داواکەى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، بۆ پاراستنى کەرامەتى عەبدولمەهدى بووە.

.

ڕاشگەیاندووە، ئەگەر ئەو بژاردەیە ڕەتدەکاتەوە، داوا لە هادى عامرى دەکات هاوکارى بکات، لەپێناو متمانە سەندنەوەى بەپەلە لە عەبدولمەهدى، کارکردن بۆ گۆڕینى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و یاساکەى و گۆڕینى دەستور.

.

سەدر باسى لەوەشکردووە، ئەگەر پەرلەمان دەنگ لەسەر متمانە سەندنەوە لە عادل عەبدولمەهدى نەدان، گەل قسەى خۆى دەکات.

.

ئەمرۆ عادل عەبدولمەهدى لە پەیامێکدا وەڵامى داواکەى موقتەدا سەدرى دایەوە لەبارەى داواى دەستلەکارکێشانەوەى و هەڵبژاردنى پێشوەختەوە و ئاماژەى بەوەکردبوو، “ئێمە ڕێگەمان نەگرتووە و موقتەدا سەدر با لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنێت”.

.

ئاماژەى بەوەشکردبوو “دەبێت سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆمار ئاگادار بكاتەوە و ئەویش رەزامەندی دەربرێت كە پەرلەمان ئاگادار بكرێتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمان، ئەوكاتیش دەبێت 165 پەرلەمانتار دەنگ بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل