fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

موقتەدا سەدر دوو داوای جیاواز لە مەسعود بارزانی و شاسوار عەبدولواحید دەکات

22:39 دوو شه‌ممه‌ 24 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوو داوای جیاواز لە مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان و و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەکات.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی شوباتی 2020، موقتەدا سەدر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا داوای لە مەسعود بارزانی کرد هاوسۆرزی بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕێت چونکە “ئەوان بێسوود و داگیرکەرن.”

.

هەروەها سەدر داوای لە بارزانی و لایەنە سونەکان کرد کە “وازبهێنن لە پشکپشکێنەى و دابەشکاری حزبی و بهێڵن حکومەتێکی باوکئاسا پێکبهێنرێت تاوەکو بەرژەوەندی هەموو لایەک بپارێزێت چونکە عێراق لە پێش هەموو شتێکەوەیە.”

.

لە چاوپێکەوتنەکەدا سەدر داواشی لە شاسوار عەبدولواحید کرد بەردەوام بێت لە پشتگیری و ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان چونکە ” بەرپرسانی کوردیش گەندەڵن و هاوشێوەی بەغدا و باشوری عێراق، گەندەڵیش لە هەرێمی کوردستان هەیە.”

.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا هێزەکانی پێشمەرگە میلشیان یان نا، سەدر لە وەڵامی دا وتی، “بەڵێ میلشیان وەک چۆن سەرایا سەلام (باڵی سەربازی سەد) و حەشدی شەعبی و هەموو هێزەکانی تریش میلشیان.”

.

پێشکەشکارەکە وتی کە لە دەستوردا هێزەکانی پێشمەرگە بە “پاسەوانی هەرێم” ناوبراون، سەدر وتی، “نەخێر، پێشمەرگەش میلشیایە و پێویستە سەرجەم هێزەکانی دەرەوەى حکومەت  هەڵبوەشێنرێتەوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە یەک دەزگای سەربازیی یەکگرتوو کە پێکهاتبێت لە سوپا و پۆلیس لە سەرتاسەری عێراق هەبن و تەنها ئەوان پاسەوانی خەڵک و حکومەتی عێراق بکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل