fbpx
Shadow Shadow

هۆشداریدەدات لە پەسەندنەکردنیان

موقتەدا سەدر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان

21:50 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکان کۆبێتەوە، موقتەدا سەدریش دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان.

.

ئەمڕۆ سێشەممە ساڵح محەممەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند “ڕێبەری ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کردووە و بە پەرلەمانتارانی وتوە سبەینێ، 11ی کانونی یەکەمی 2019، ئێوە لەبەردەم تاقیکرندەوەیەکی سەختدان و دەبێت پابەند بن لەبەردەم خوا و گەل و ئەو کەسانەی دەنگیان پێتان داوە لەپێناو دیاریکردنی چارەنوسێکی ڕوون بۆ گەلی عێراق”.

.

بەپێی وتەکانی ساڵح عێراقی، سەدر لەو نامەیەدا پێشنیازیکردووە یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکرێتەوە، بەشێوەیەک هەڵبژاردنی پەرلەمان بەشێوەی فرە بازنەیی بێت و ڕێگابدرێت کە کاندیدی سەربەخۆ بەشداربێت نەوەک لەسەر بنەمای لیست و ڕێژەی لەسەدا %100ی دەنگەکانیش بۆ کاندیدە دەنگپێدراوەکان بۆخودی کاندیدەکە ئەژمار بکرێت و هیچ کەسی دیکە لەگەڵ خۆی نەباتە پەرلەمان”.

.

داوای ئەوەشیکردووە، دەنگدانی دەرەوە هەڵبوەشێتەوە ئەگەر بەکاتیش بێت، چاودێرییىکی چڕتر بخرێتە سەر دەنگدانی دەنگدەرانی هێزە تایبەت و ئەمنییەکان و چاودێری سەر دەنگدانە ناوخۆییەکانیش زیاتر بکرێت.

.

پێشنیازى دووەمى سەدر تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە داوایکردووە، هەموارەکە بەشێوەیەک بێت کە لەهەر پارێزگایەک سێ کەس بۆ ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبژێردرێن، ئەوانیش بریتى بن پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگار، ئەوان ئەنجومەنەکە پێکبهێنن، ئەوەش وادەکات هەر کەمو کورتییەک هەبو ڕاستەوخۆ لێپرسینەوە لەوان بکرێت.

.

بە بۆچونی سەدر ئەو پێشنیازانە باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی ئێستای عێراق جەختیشیکردووەتەوە ئەگەر پەرلەمان دەنگ بە هەموارەکە نەدات گەل قسەى خۆى دەکات.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل