fbpx
Shadow Shadow

موقتەدا سەدر داوا لەحکومەت دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە

20:39 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدر لەعێراق، ڕایگەیاند “بۆ ئەوەی گەل دەستبەرداری کوشتن و سوتاندن بێت، دەبێت گەندەڵکاران دەستبەرداری دەسەڵات بن”.

.

ئەمڕۆ (شەممە،26ى تشرینی یەکەمی 2019) نوسینگەی ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدری لەعێراق بڵاوکردووە کە تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکات و دەڵێت :”ئەگەر دەتانەوێت گەل دەستبەرداری کوشتن و سوتاندن بێت ئەوا ئەی گەندەڵکاران دەبێت دەستبەرداری دەسەڵات بن”.

.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێ کەس پێیان وایە مانگرتن و خۆپیشاندان چارەسەر نییە، ئەی سوربوون لەسەر باوەشکردن بە دەسەڵاتدا چارەسەرە؟”.

.

لەڕاگەیاندراوەکەدا سەدر، روونیدەکاتەوە :”ئەگەر ئەم حکومەتە نەتوانێت چارەسەری کەلێنەکانی حکومەتەکانی پێش خۆی بکات ئەوا ئەم حکومەتە و حکومەتەکانی پێشوتریش هیچ خێر و بێرێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبووە، باشتر وایە دەستلەکاربکێشنەوە، ئیتر بەسە زەبر و زەنگ و داپڵۆسین”.

.

سەدر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت:” ئەوانە کۆمەڵانێکن دەیانەوێت بە سەربەرزی بژین لە نیشتمانەکەیاندا، ئەی سەرۆک وەزیران تۆ خاوەنی پڕۆژی چاکسازی نەبوویت؟ ئەی بۆ گویڕایەڵی خۆپیشاندەران نابیت؟ بۆ پاڵپشتیان ناکەیت؟، وەڵامدانەوەی خەڵک بە ئاگر و ئاسن نابێت”.

.

سەدر لەڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە دانایان و پیاو ماقوڵانی عێراق دەکات، بەزووترین کات چارەسەر بۆ ئەم دۆخە نالەبارە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی عێراق، نەخزێتە نێو ئاگری شەڕی ناوخۆوە.

.

لە کۆتایشدا موقتەدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات “بە ویستی خۆتان دەستلەکاربکێشنەوە پێش ئەوەی بەزۆر ئەو کارەتان پێ بکرێت، چاکسازی ئەنجام بدەن پێش ئەوەى لەکار لاببرێن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل