fbpx
Shadow Shadow

موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندەران: ئەی شۆڕشگێران بەردەوامبن ئێمەش لەگەڵتانین

20:20 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، پەیامێکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کرد و داوای لێکردن خۆپیشاندانەکانیان  دژی گەندەڵی بەردەوامبێت و ئەوانیش لەگەڵیاندا دەبن.

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020،  لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند: “ئەی گەلی ڕەسەنی عێراق و شۆڕشگێڕان، بەردەوامبن لە دژی گەندەڵی و و ئێمەش لەگەڵتانین، چونکە سەروەریی لەگەڵ گەندەڵی و ئاسایش لەگەڵ تیرۆر و ئازادی لەگەڵ توندڕەوی نابێت”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: “با هەموو دەنگێکی توندڕەوی و بانگخوازانی ملکەچی بێدەنگبن، نە ئێوە یاخیبوون و نە ئێمەش پاشکۆین”.

،

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان دژی گەندەڵیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیپێکردووە و هەربەوهۆیەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل