Shadow Shadow

"هەنگاوی پێویست بنرێت پێش ئەوەی دۆخەکە لە دەست دەربچێت"

موقتەدا سەدر بۆ حکومەتی عێراق: دەستوەردانی لە دۆخی کەرکوک ناکەیت با ئێمە بیکەین

10:26 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

مو قتەداسەدر ڕابەری ڕەوتەی سەدرلە عێراق لە تویتێکیدا لە بارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی کەرکوک رایگەیاند ئەگەر حکومەتی عێراق دەستوەردان لە باردۆخی شارەکە ناکات با داوایان لێبکرێت ئەوان دەیکەن.

.

شەوی پێنجشەممە ،30ی ئایاری 2019 ،موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لە تویتەر پەیامێکی لە دوای زنجیرە تەقینەوەکانی کەرکوک بڵاوکردەوە رایگەیاند پێویستە زوو هەنگاوی پێویست بگیرێنە بەر پێش ئەوەی دۆخەکە لە دەست دەربچێت.

.

سەدر لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە ” پارێزگاکانی ناوەڕاست و  باشوری عێراق  دەناڵێنن بە دەست هەژاری  گەندەڵیەوە ، پارێزگاکانی ( دیالە ،کەرکوک ، سەلاحه دین ، ئەنبار  و موسل ) بونەتە قوربانی گەندەڵی و ململانی تایفەگەری و نەتەوەییەکان ” .

.

سەدر داوای کردووە کەرکوک و چەند پارێزگایەکی دیکە  بخرێنە ژێر ڕکێڤی ڕاستەوخۆی هەر سێ سەروکایەتیەکی عێراقەوە .

.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا  دەڵێت ” گەلی عێراق لە ئەوپەڕی  نەهامەتی وهەژاری و برسێتی و گەندەڵیدا دەژی ، ئەگە رئێەوە  دۆخەکەتان پێ چارەسەرناکرێت ، واز بێنن با ئیمە چارەسەری بکەین “.

.

ڕابەری ڕەوتی سەدر داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکی عێراق  کرووە بە هەماهەنگی لە گەڵ پۆلیس و سوپا سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی  ئەو پارێزگایانە بکەن  ،  بە گرنگیشی زانی ئەو پارێزگایانە لایەن حکومەتەوە بە  پارێزگای ( وێرانه ) لە قەڵەم بدرین وکاری جدیان بۆ بکرێت ، پێش ئەوەی کارلە کار بترازێت .

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل