fbpx
Shadow Shadow

"من سه‌ركرده‌ی به‌رگری نیشتیمانی عێراقم"

موقته‌دا سه‌دڕ فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی ده‌ركرد

10:36 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی چالاككردنه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی ده‌ركرد و داوای له‌ كرد له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوه‌تیدا بن بۆ پارێزگاریكردن له‌ عێراق.

.

له‌میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كی كه‌ به‌بۆنه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ئاڕاسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌، موقته‌دا سه‌دڕ، رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ كوژرانی سوله‌یمانی راده‌گه‌یه‌نێت و سوله‌یمانی وه‌ك موجاهید ناوده‌بات.

.

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، سه‌دڕ  به‌ئامانجگرتنی سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ وه‌ك به‌ئامانجگرتنی “جیهاد”  و ئۆپۆزسیۆن و رۆحی شۆڕشگێڕانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ له‌ وره‌یان كه‌م ناكاته‌وه‌.

.

هاوكات وه‌ك سه‌ركرده‌ی به‌رگری نیشتیمانی عێراقی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی كردووه‌ سه‌ربازه‌كانی سوپای ئیمام مه‌هدی و لیواكانی تر كرد كه‌ له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن بۆ پارێزگاریكردن له‌ عێراق.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل