fbpx
Shadow Shadow

له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ خۆی حه‌شاردابوو

موفتییه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا

20:30 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس كورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بڵاویکرده‌وە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە  پشکنین و کێوماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری موسڵ، توانیویانە موفتی ڕێکخراوی داعش دەستگیر بکەن.

.

ئەمڕۆ (هەینی، 17ى کانوونی دووەمی،2020) شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، ڕایگەیاند :”هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پشکنین و کێوماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری موسڵ، توانیویانە، شیفا نعمەت، ناسراو بە “ئەبو عبدولباری” موفتی ڕێکخراوی داعش دەستگیر بکەن.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو لە ئاکامی زانیاری وردی هەواڵگریدا لە گەڕەکی مەنسور، کە دەکەوێتە بەشی ڕاستی شاری موسڵ دەستگیر کراوە.

.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەبوعەبدولباری بە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕیزی یەکەمی ڕێکخراوی داعش هەژمار دەکرێت، بەرپرسی دەرکردنی فتوای تایبەت بە لە سێدارەدانی ژمارەیەک زانا و پیاوی ئاینی بووە کە دژ بە بیرو هزری ئەو ڕێکخراوه‌بوون و ڕەتیان کردەوە بەیعەت بە داعش بدەن.

.

بەگوێرەی، زانیاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بە فەتوای “ئەبو عبدولباری”، مزگەوت و مەقامی دێرینی “نەبی یونس” لە شاری موسڵ تەقێنراوەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل