fbpx
Shadow Shadow

موشریق عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی ناس: میدیای عێراقی بووە بە دوو بەرەوە

20:20 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

،

ئەمڕۆ شەممە 11ی کانونی دووەمی 2020، لە میانی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ دەربارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان، موشریق عەباس، سەرۆکی دەزگای میدیایی ناس، باسی لە خراپی دۆخی ڕۆژنامەنوسان و میدیا لە عێراق کرد و ڕایگەیاند: “دوێنێ یەکێک لە باشترین پەیامنێرە عیراقییەکان کوژرا، لەمکاتەدا سەدان ڕۆژنامەنوس هەن دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و هەڕەشە لە خێزانەکانیان دەکرێت”.

،

وتیشی، لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان داوایان لێکرا، ڕاستییەکان بشارنەوە، بەپێچەوانەوە شتەکان بڵێن، هەربۆیە ئێستا بە ڕوونی دیارە کە میدیای عێراق دابەش بووە بۆ دوو بەرە.

،

سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی ناس ئاماژەی بەوەشکرد، میدیای دەسەڵات هەیە کە بەشداری تاوانەکان دەکات، میدیاش هەیە کە تۆمەتبار دەکرێت و ڕۆژنامەنوسەکانی دەکوژرێن.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل