Shadow Shadow

موسڵ؛ ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆ لەناوبردنى شانە نوستووەکانى داعش ئەنجامدا

09:34 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەنزیک فڕۆکەخانەى گەیارە لە باشورى شارى موسڵ دژ بە داعش ئەنجامداوە.

.

سەرکردایەتى ناوەندى ئەمریکى، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە، سوپاى ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەنزیک فڕۆکەخانەى گەیارە لە باشورى موسڵ دژ بە داعش ئەنجامداوە.

.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕو: “بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى عێراق، سەربازانى ئەمریکى لە چەند کەتیبە و لیوایەک، هەستاون بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى دژ بە مۆڵگەکانى داعش لە نزیک فڕۆکەخانەى گەیارە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو ئۆپراسیۆنە لە درێژەى چالاکییەکانە بۆ لەناوبردنى شانە نوستووەکانى داعش لە عێراق.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل