fbpx
Shadow Shadow

موراد قەرەیلان: پێشمەرگە بەرانبەر گەریلا سەنگەر دروست دەکات

15:34 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل دەڵێت، پێشمەرگە بەرانبەر گەریلا سەنگەر دروستدەکات و پەکەکەش شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی باشور رەتدەکاتەوە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمووزی 2019،  موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ستێرک تیڤی دوایین هەڵوێستی سەرکردایەتی پەکەکەی دەربارەی ئەو گرژیانەی لەمیدکانی پەکەکە و پارتی دروست بووە باس کردووە.

.

قەرەیلان ڕایگەیاندووە، “شەڕی ئێمە وەکو پەکەکە لە باکورە، لە شەمزینانەوە تا دێرسم لەگەڵ تورکیا لەشەڕداین، ماوەی چوار ساڵیشە لە شەڕێکی سەختداین، تورکیا هێرش دەکاتە سەر باشوری کوردستان، نەک ئێمە شەڕمان هێنابێتە باشور… ڕاستە شەڕمان لە خواکورک و زاپ هەیە، بەڵام ئەوان سنووریان بەزاندووە، ئێمە خاکی باشور دەپارێزین، با ئەو بچێتەوە دیوەکەی تری سنوور، ئێمە یەک گولەشیان لێرەوە ئاراستە ناکەین “.

.

سەبارەت بەوەی لەهەندیک لە میدکانی هەرێمی کوردستان پەکەکە تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێناهی خاکی باشور موراد قەرەیلان ئێمە “37  ساڵە ئێمە لێرەین، ئەی ئەو کاتەی شۆڕشی ئەیلولیش پێشمەرگە پاڵی بە چیای جودی و کۆماتا و قاشوورا و ئۆرەمار و شەمزینانەوە دا بەو شێوەیە لەدژی ڕژێمی سەدام شەڕیان کرد، ئێمەش ئێستا دژی دوژمنانمان هەمان کار دەکەین.”

.

قەرەیلان وتوشیەتی “ئێمە ناڵێین، بەرپرسانی باشوری کوردستان لەگەڵ میت بوونەتە یەک و ڕاپۆڕت لەسەر ئێمە دەدەن، دەوڵەتی تورک زۆربەی شەڕەکانی بە هەواڵگریی و تەکنەلۆژیای فڕۆکەکانە، هەندێک لەو ڕووداوانەی لە باشووریش ڕوویانداوە نیشان دەدەن کە دەوڵەتی تورک سوود لە هەرێم وەردەگرێت، هەندێک کەس زانیاری دەدەنە دەوڵەتی تورک، ئینجا ئەوانە تاکە کەسن یانیش حزبە.”

.

قەرەیلان ئەوەشی وتووە ئەو شتەی کە پەکەکە زۆرترین ڕەخنە لە ئیدارەی باشوور دەگرێت لەسەرئەوەیە، “دەتوانن ئەوەندە هەل بۆ داگیرکەری تورک نەڕەخسێنن، ئێمە دەبینین دەوڵەتی تورک ناوچەکان دەگرێت و کەس دەنگی لێوە نایەت، کاردانەوە نییە، خەڵک دەیەوێت ناڕەزایی نیشان بدات، ناهێڵن، میت دەتوانێت لە هەموو شوێنێک بگەڕێت و خەڵک بۆ خۆی ڕێکبخات، ئێمە دەڵێین دەبێت چاو دانەخرێت لە ئاستی کاری لەو شێوەیەدا”.

.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئاشکرای کردوە “بەگوێرەی زانیارییەکانی بەردەستمان، پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکانی باشوور لە چەندین شارەدێ و شارۆچکە جێگیر بوون و جێگیریش دەبن، ئێمە دەڵێین ئەوە پێویست دەکات؟ ئێمە دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان وەکو دەستکەوتەکانی خۆمان و ئەو گەلە دەبینین، ڕەنجی گەلە قارەمانەکەمان لە باشور و پێشمەرگە گیانفیداکان، هیچکات نابێتە ئامانجی ئێمە، ئێمە بیرکردنەوەیەکی خراپی لەو شێوەیەمان نییە، ئەوە بابەتێکی نەتەوەیی گرنگە.

.

قەرەیلان لەبەشیکی قسەکانیدا وتویەتی “پێشتر بەڕێز کاک مەسعود وتبووی: “شەڕی ناوخۆ و براکوژی حەرامە”، ئەمە زۆر بەجێیە، ئێمەش وەک پەکەکە وتمان: ” دەفتەری شەڕی ناوخۆ بە شێوەیەک دادەخەین کە هیچکات نەکرێتەوە، فڕێی دەدەین”، ئێستاش هەر لەسەر ئەو باوەڕەین، ئێستا سەردەمی دیالۆگە، ئێمە نەتەوەیەکین و چارەنووسمان پێکەوە بەستراوەتەوە، ئەمە شتێک نییە بیریشی لێبکەیتەوە، تەنانەت نامەوێت بە خەیاڵیشما بێنم، زمانیشمان ناگەڕێت بڵێن شەڕی ناوخۆ، ئەگەر شتێکی وەها ڕووبدات بۆ گەلەکەمان دەبێتە ماڵوێرانی، بۆ سیاسەتی کورد و سەرکردایەتی کوردیش شەرمەزارییەکی گەورەیە”.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل