fbpx
Shadow Shadow

مه‌لا به‌ختیار ده‌زگاى میدیایى و كه‌ناڵى ئاسمانى دروستدەکات؟

10:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

بەرپرسى بەشێک لە میدیاکانى سەر بە مەلا بەختیار، ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لەدروستکردنى دەزگاى میدیایی و کەناڵى ئاسمانى دەکەن لەلایەن مەلا بەختیارەوە و دەڵێت، تەنها هەندێک گۆڕانکارییان لە میدیاکانیاندا کردووە.

.

ژوان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت و سایتى ڕوانگه‌ و ڕه‌خنه‌ى سه‌ربه‌ ده‌زگا میدیاییەكه‌ى مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مەکتەبی سیاسی یه‌كێتى، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند” له‌ئێستادا كاك مه‌لا به‌ختیار هیچ به‌رنامه‌یه‌كى بۆ دامه‌زراندنى میدیایه‌كى نوێى جیاوازتر نییه‌ و ئه‌وه‌ى ئێستا كراوه‌ ته‌نها كۆمه‌ڵیك گۆڕانكاریى ئاساییه‌ له‌ده‌زگاكه‌ماندا”.

.

وتیشى “گۆڕانكارییه‌كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌بوو گۆڤارى ڕوانگه‌ و ڕه‌خنه‌ كراوه‌ته‌ سایت و وه‌كو گۆڤار د‌ه‌رناچێت”.

.

له‌باره‌ى گۆڕانكاریى له‌گوتارى میدیاى ده‌زگاكه‌یاندا، ژوان ئه‌حمه‌د وتى “وه‌كو جاران ده‌مێنینه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ڕه‌خنه‌ى بونیادنه‌ر”.

.

وته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت دواى ئه‌وه‌هات، ده‌نگۆى دامه‌زراندنى میدیایه‌كى جیاواز له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند سایتێك بڵاوكرایه‌وه‌. پێشتریش دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە مەلا بەختیار بە نیازى دروستکردنى حزبە.

.

بەڵام دواتر مەلا بەختیار، له‌میانى پێشكه‌شكردنى وتارێكیدا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بیناى سایتى ڕوانگه‌ و ڕه‌خنه‌ دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، ڕه‌تیكرده‌وه‌ حزبى نوێ دروستبكات و وتى “تۆمەتی ئەوانەمان پوچەڵکردەوە کە دەیانوت مەلا بەختیار، حزب دروستدەكات .

.

سایته‌كانى چاودێر و ڕوانگه‌ و ڕه‌خنه‌ و ڕادیۆى مه‌ده‌نیه‌ت له‌دیارترین به‌شه‌كانى ئه‌و ده‌زگا میدیایانه‌ن كه‌له‌ئێستادا ماونه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل