ناس کورد-
مەلا بەخیتار لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆنگرەى حیزبەکەى ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ “كۆنگره‌ى گۆڕانكاری”دایه و دەشڵێت، هیچ جۆره سازانێك قبوڵ ناكات كه له كۆنگره‌دا بسه‌پێندرێت.
,
لە نوسینێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاندووه: “لەگەڵ ئەوەم ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین لەناو کۆنگرەدا، ھەموومان لە ئاوێنەی ویژدانی ئەندامانی کۆنگرە دیارین، کەس ناتوانێت خۆی بشارێتەوە”.
,
مەلا بەختیار كه له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌توندى ڕه‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى حیزبه‌كه‌ى ده‌گرت و بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى کردبو، ده‌شڵێت: “شەقام لە ئێمە تۆراوە، دەتوانین بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتو شەقام ئاشت بکەینەوە”.
,
له‌كۆتایى نوسینه‌كه‌شیدا مه‌لا به‌ختیار هۆشدارى ئه‌وه‌یداوه: “گه‌ربێت به پینه و په‌ڕۆ و پاساوهێنانه‌وه بۆ ته‌كه‌تول کۆنگرە ببه‌ستین، ئه‌وا ته‌نها زیان به یه‌كێتى ده‌گه‌یه‌نین”.
,
بڕیاره مانگى داهاتو، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ببه‌ستێت و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستى كۆمیته‌كانى ئه‌و حیزبه، پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره كۆتاییانهاتوه و كاروباره‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ش چوه‌ته قۆناغێكى دیکەوە.
,
,