Shadow Shadow

مه‌لا به‌ختیار: ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ نه‌سپێردراوه‌

23:29 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئەندامی دەستەی کارگیڕی یەکێتی، ڕه‌خنه‌ له‌شێوازى دیارى كردنى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نوێ دەگرێت و ده‌لێت:ئه‌م كابینه‌یه، كابینه‌ى توانا ئه‌كادیمییه‌كان نیه‌ به‌ڵكو كابینه‌ى تێكۆشه‌ره‌كانى شاخه‌.

.

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كتبى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند,كابینه‌ى نوێ، كابینەی تواناكان نییە، بەڵكو كابینەی تێكۆشەرەكانە، ئەگەرچی هیچ لارییەكى لەتێكۆشەرەكان‌ و تێكۆشانەكانیان نییە،  بەڵام لە28 ساڵی ڕابردودا هەزاران كه‌س بڕوانامه‌ى به‌كالۆیۆرس وماستەرو دكتۆرایان بەدەستهێناوە، دەبوو ئەو پۆستانەی لەعیراق‌ و كوردستان هەیە، بەتۆڕێك لەم توانا ئەكادیمیانە پڕبكرێنەوە و لێپرسراوێتی ئیداری بە ئەقڵ‌ و مەعریفە بسپێردرێت.

.

مه‌لا به‌ختیار كه‌ له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكارى شه‌هیدان وته‌كانى پێشكه‌ش كرد، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ :” بۆیە ئەمە هەڵەیەكە و باوەڕی وایە دەكرا حكومەتی ئێستا، حكومەتی زۆرینەی تواناكان بوایە.”

.

مەلا بەختیار دەڵێت: “وا حكومەتیش لەبەغدادو كوردستان گۆڕدرا، كەچی هێشتا یەك گەندەڵ ‌و مشەخۆر سزا نەدرا. بۆ؟ چونكە تەكەتول گەندەڵەكانی داناوە و تەكەتولیش رێگەنادا گەندەڵ سزا بدرێت”

.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و وه‌زیرانه‌ى ئه‌مڕۆ متمانه‌یان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م وه‌رگرت، زۆربه‌یان پێشنیه‌ى خه‌باتى شاخیان هه‌یه‌ وله‌ڕابردوودا بەر‌پررسیارى حكومى و حزبیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل