fbpx
Shadow Shadow

"دڕێژه‌پێده‌رى به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێی هەولێر دەبێت"

مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى له ‌سلێمانى كۆده‌بێته‌وه

13:14 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى، مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، ئەوەش درێژەپێەرى بەرنامەى کۆبوونەوەکەى دوێنێی پارێزگاى هەولێر دەبێت کە بڕیاربوو ئەنجامبدرێت.

,

له‌تیف شێخ عومەر، وته‌بێژى یەکێتى ڕایگه‌یاندووه‌، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتى لە سلێمانى کۆدەبێتەوە، درێژه‌پێده‌رى هه‌مان به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێیه‌ كه‌ بڕیاربوو له ‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆى ڕێگریکردن له ‌مه‌حمود سه‌نگاوى کۆبوونەوەکە دواخرا.

,

میدیاى زمانحاڵى یه‌كێتى ئاشكرایكردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسیى ئه‌و حیزبه، ڕێکكه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى بۆ پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو حیزبه‌ تاووتوێدەکرێن، لەگەڵ پرسى دیاریكردنى پارێزگارێکى یه‌كێتى بۆ سلێمانى.

,

سەبارەت بەو ڕوداوەى دوێنێ کە ڕێگرى لە ئەندامێکى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى کرا بچێتە هەولێرەوە، پێشبینى دەکرێت تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى یەکێتى، تایبەت بێت بەو پرسە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل