Shadow Shadow

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

پێكهاته‌كان داوای وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌كه‌ن

10:34 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم، سەردانی بۆلای تورکمان و کریستیانەکان دەستیپێکرد، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی دەڵێت: چاوەڕێی بەشداری ڕاستەقینە دەکەن لە کابینەی داهاتوو.

.

ئایدن مەعروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی  بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند، لایەنە تورکمانەکان، چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەم کابینەیەش بە وەزارەتێک و چەند پۆستێکیتر بەشداری حکومەت بکەن.

.

جه‌ختیشی لەوەکرده‌وە، جگە لەپۆستی سکرتێری پەرلەمان کە لەم خولەدا دراوە بە تورکمانەکان، بە مافی خۆیان دەزانن لە حکومەتیشدا پۆستیان پێ بدرێت.

.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانی نەتەوەیی کریستیان و کلدو ئاشووریەکان کۆببێتەوە کە خاوەنی چوار کورسی پەرلەمانین.

.

لە کابینەی هەشتەمدا، تورکمانەکان بە وەزارەتێک (وەزارەتی داد) بەشداربوون لە حکومەت، لەم کابینەیەشدا جه‌خت لە بەشداری جدی و ڕاستەقینە دەکەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆی، کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم تەواو بکرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل