fbpx
Shadow Shadow

"پێویستە حكومه‌تى عێراق مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌کانى فەرمانبەرانى هەرێم بداته‌وه‌"

مه‌سرور بارزانى: ده‌وامنه‌كردنى فه‌رمانبه‌رانیش گه‌نده‌ڵییه‌

19:17 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیى جێگرى و وه‌زیره‌كانى کابینەى نۆدا هه‌یه‌، ده‌وامنه‌كردنى فه‌رمانبه‌رانیش بە گه‌نده‌ڵی‌ ناوزەند دەکات.

,

حكومه‌تى عێراقیشى به‌به‌رپرسى  یه‌كه‌مى پاشه‌كه‌وت كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زانى و دانه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌شى خسته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدراڵ.

,

له ‌دیداری میرییدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 6ى تشرینى دووەمى 2019، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕایگه‌یاند، تێگه‌یشتنێكى زۆر باشیان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌یدا هه‌یه‌، وتیشی، ئه‌ركیان جێبه‌جێكردنى ئەو به‌رنامه‌یەیە کە بۆ كارى حكومه‌ت‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاشكرایانكردووه.

,

مەسرور بارزانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه،‌ ئه‌وان نه‌هاتون بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، به‌ڵكو هاتون خزمه‌تى خه‌ڵكى بكه‌ن.

,

لەبارەى چارەسەرکردنى گه‌نده‌ڵى و پلانى سەرۆکى حکومەت بۆ ئەو مەبەستە، بارزانى وتى: “نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر چاكسازى به‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆمان ده‌زانین، به‌و شێوه‌یه‌ ورده‌ ورده‌ هه‌وڵى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌دەین، دەمانەوێت حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار هه‌بێت و خه‌ڵك ببێته‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ى”.

,

باسیله‌وەشكرد، له‌ڕێگه‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى کاروبارى حکومەتەوە هه‌وڵى بنبڕکردنى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى ڕۆتیناتى ناو داموده‌زگاكان ده‌ده‌ن.

,

“بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك بڕیار به‌میزاج نه‌درێن، داوامان له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌ ئامارى ورد له‌سه‌ر داهات و كۆمه‌ڵێك پرسى تر ڕاده‌ستى ئەنجومەنى وەزیران بکەن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوڕونی زیاترمان هەبێت له‌سه‌ر چه‌ند كاروبارێكى تایبه‌ت به ‌حكومڕانى و په‌یوه‌ست به ‌هاوڵاتییانى هەرێمەوە”، وەک مەسرور بارزانى لە دیدارەکەدا واى وت.

,

سەرۆکوەزیرانى هەرێم به ‌پێویستیشیزانى بۆ پێشكه‌وتنى حكومه‌ته‌كه‌ى، سه‌ره‌تا له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، باسیله‌وەشكرد، به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردەوە‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتوه،‌ له‌سه‌رتاسه‌رى هەرێم کەرتى پەروەردە پێویستی به‌ 35 هه‌زار پۆل هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كى تایبه‌تیان ته‌رخانكردووه‌.

,

له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ڵێت هه‌وڵى هێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى پزیشكى له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتوه‌وە دەدەن، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و په‌نا نه‌باته‌ به‌ر وڵاتى بیانی.

,

لەبارەى ژێرخانى ئابورى هەرێمەوە، مەسرور بارزانى وتى: “هێشتا ژێرخانى ئابورى به‌هێز له‌ كوردستاندا دروست نه‌بوه‌ و كه‌موكورتى هه‌یە، ئابورى كوردستان زیاتر پشتى به‌ هاوردەکردنى شتومه‌كى ده‌ره‌كى به‌ستوه‌ و كه‌متر هه‌وڵى گه‌شه‌دانى به‌رهه‌مى ناوخۆى داوه، جگه‌ له ‌نه‌وت ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى به‌رهه‌مه‌كانى تر چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم”.

,

ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌بێت ئاسانكارى بۆ تموحى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیش زیاتر هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن.

,

مەسرور بارزانى لەبارەى گەندەڵییەوە چی دەڵێت؟

 

له‌باره‌ى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاساییه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى، مه‌سرور بارزانى وتى: “دژى گه‌نده‌ڵیم و كارم بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردەیە کردووە، گه‌نده‌ڵى ته‌نها یه‌ك لایه‌نه‌ نییه،‌ به‌ڵكو ده‌وامنه‌كردن و جێهیشتنى ده‌وامه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌وام بڕیارمداوه‌ کە فه‌رمانبه‌رانیش پابه‌ندى ده‌وامى خۆیان بن”.

,

بارزانى وتیشی: “حكومه‌ت خزمه‌تكارى خه‌ڵكه‌، دەبێت فه‌رمانبه‌ران مه‌منون بن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان لێیان ڕازیبن”، ڕاگرتنى ئاستى گه‌نده‌ڵیش به‌لاى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ نیوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى گه‌نده‌ڵییه‌.

,

“ده‌بێت وردبین له ‌جێبه‌جێنەكردنى یاسا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار شتى نایاسایش بكات كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌متره‌ بۆسەر کۆمەڵگا، وەک ‌كه‌سێكى به‌رپرس نییە، بۆیه‌ كه‌سى سیاسى و ئیداریش له ‌یاسا به ‌گه‌وره‌تر نابینم”، مه‌سرور بارزانى وا دەڵێت.

,

له‌باره‌ى وه‌رگرتن و شوینه‌واره‌كانى باج له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌، سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، خه‌ڵكى كوردستان بژێوى باشنه‌بوه‌ و قه‌یران‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر داناوه‌، نایانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى باجه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ژیانى خه‌ڵك، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت یاسای باج به‌سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا بسەپێنن.

,

سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەپێویستى دەزانێت بە په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان حیزب و حكومه‌تدا بچنەوە، دەشڵێت: “حكومه‌ت ته‌نها هی ئه‌و حیزبانه‌ نییه‌ كه‌ به‌شدارییان ‌كردووه،‌ به‌ڵكو هى ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ به‌شدارییان تێدا نه‌كردووه”‌.

,

لەبارەى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غداد، سه‌رۆكى حكومه‌ت وتى: “له ‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانانەکانمانەوە ده‌ستكه‌وتى باشمان بە‌ده‌ستهێناوه،‌ به‌ڵام حكومه‌تى عێراق له‌چه‌ند بوارێكدا پابه‌ندى خواسته‌ یاسایه‌كانى هه‌رێم نه‌بوه”‌.

,

وتیشى: “حكومه‌تى عێراق 62 ملیار دۆلار قه‌رزى بیانى وه‌رگرتوه،‌ ده‌بو 9 ملیارى بۆ هه‌رێم بوایه‌، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه‌ و له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوكیشدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكکه‌وتین داهات و خه‌رجییه‌كه‌ى هاوبەش بێت، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق پاره‌ى گواستنه‌وه‌كه‌ نادات”.

,

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌غدادی به ‌به‌رپرسى یه‌كه‌م زانى بۆ دانەوەى مووچە پاشەکەوت کراوەکانى فەرمانبەرانى هەرێم، ئەوەشى خستەڕو: “له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ ده‌بو حكومه‌تى فیدراڵ 44 ملیار دۆلارى وەک بودجەى هەرێم ڕه‌وانه‌ بكردایه،‌ به‌ڵام نه‌یكردووه‌ و بڕیویه‌تى”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل