fbpx
Shadow Shadow

منداڵ چۆن لە دایەنگە حکومییەکانى کوردستان وەردەگیرێت؟ مەرج و رێنماییەکان چین؟

14:26 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى گشتاندنێكى بەڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌پێدانى سلێمانى به‌ ژماره‌ (3209) له‌ به‌رواری‌ (4ی‌ 8ی‌ 2019)ى كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، كات و شێوازى مامه‌ڵەكردنى دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا ده‌ستنیشانكراوه.

.

 

لە خاڵی‌ ژماره‌ (1)ى گشتاندنه‌کەدا ئاماژە بەوە کراوە، ده‌رگای‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ درێژایی‌ ساڵ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ خوازیاری‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان.

.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕێنمایى دایكان و باوكانى كردوه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ (8)ی‌ هه‌ر ساڵێكدا نه‌بێت كه‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ تیایدا ده‌وه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌، وەرگرتنى منداڵانیش بەگوێرەى توانا مرۆیى و مادییەکانى دایەنگە دەبێت و له‌و ڕوانگه‌یەشه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ منداڵ وه‌رگرتن بوونى دەبێت.

.

به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاتو منداڵێكش نه‌برایه‌وه‌ بۆ ده‌وامى دایه‌نگه‌كه‌ى، ئه‌وا ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی‌ ده‌درێتێ‌‌و مانگی‌ دواتر شوێنه‌كه‌ی‌ به‌ منداڵێكی‌ تر پڕ ده‌كرێتەوه‌.

.

هه‌ر به‌ گوێرەى گشتاندنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى، له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ پێویستە تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت سودمه‌ندبن له‌ دایه‌نگه‌ وه‌ك تۆماری‌ سه‌ره‌ و نۆبه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و تۆماره‌كه‌ ده‌ستكاری‌ ناكرێت‌و تێبینی پێویستی‌ تێدا تۆمار ده‌كرێت.

.

له‌گشتانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونکراوەتەوە، دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئەو منداڵانه‌ی‌ دایكیان ده‌وامێكی‌ فه‌رمیان هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت یان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی‌ چاودێری‌ منداڵه‌كانیان نییه‌ به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌ و ڕۆژانه‌ شه‌ش سه‌عات، واتە مەرجى سەرەکى بریتیە لەوەى دایکى منداڵەکە خاوەنى دەوامێکى فەرمى بێت لە حکومەت یان کەرتى تایبەت.

.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وامى مناڵێكدا بۆ هه‌ر مانگێك له‌دایه‌نگه‌ حكومیه‌كاندا (25) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و پێشتریش له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌ حكومیه‌كانه‌وه‌ منداڵانى كارمه‌ندانى كه‌رتى تایبه‌ت وه‌رنه‌گیراون لە حاڵه‌تى تایبه‌تدا نه‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل