fbpx
Shadow Shadow

منداڵێک هەوڵیدا لەڕێگەی چوونە ناو سندوقی تایەی فڕۆکەیەکەوە بگاتە فەڕەنسا بەڵام بە مردوویی گەیشت

21:41 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

مندالێکی ئەفریقی پاش ئەوەی دەیەوێت لەڕێگەی چوونە ناو سندوقی تایەی فڕۆکەیەکەوە بگاتە فەڕەنسا، بەڵام لە سەرمادا ڕەقبووەتەوە و گیانیلەدەستداوە.

،

ڕۆژنامەی ” دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانی وڵاتی “کۆت دیڤوار” لە ئەفریقیا کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت ولە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی” شاڕڵ دیگول” لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەنیشێتەوە، بەرپرسانی فرۆکەخانەکە منداڵێک بە مردوویی لە ناو کابینەی تایەکانی فڕۆکەکە دەدۆزنەوە.

،

بەگوێرەی هەواڵەکەی دەیلی مەیل، منداڵەکە بۆماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر لە ناو کابینەی تایەی فرۆکەکەدا کە جۆری بۆینگ 777 بووە خۆی حەشارداوە و بەهۆی ئەوەی فرۆکەکە بە بەرزی زیاترلە سەد هەزارمەترەوە فڕیوە، پلەکانی گەرما دابەزیون بۆ خوار 50 پلەی سەدی، بۆیە منداڵەکە لەسەرمادا ڕەقبووەتەوە.

،

منداڵەکە تەمەنی 14 ساڵە و خوێندکارە و ناوی “ئانی عیباهی لوران”ە و خەڵکی وڵاتی کوت دیڤوارە کە دەکەوێتە خۆرئاوای کیشوەری ئەفریقیاوە.

،

دەسەڵاتدارانی وڵاتی کوت دیڤوار، پاش گەیشتنی هەواڵی مردنی منداڵەکە، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێری فڕۆکەخانەکەوە بە دواداچوونیان بۆ بابەتەکە کردووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە منداڵەکە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت دزەی کردووەتە ناو فڕۆکەخانەکەوە، پێش فڕینی فڕۆکەکەش بە چەند خولەکێک خۆی هەڵواسیوە بە تایەکانییەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل