Shadow Shadow

منداڵێکی یەک ڕۆژە لەبەردەم مزگەوتێکی گەرمیان دۆزرایەوە

12:15 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد

پۆلیسى گه‌رمیان دۆزینه‌وه‌ى منداڵێكى ساوای له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێکدا لە كه‌لار ڕاگه‌یاند.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئاشكراى كردووه‌، منداڵەکە به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ئابى 2019، له‌كاتى نوێژى به‌یانیدا و له‌به‌رده‌م ده‌رگاى سەرەکی مزگه‌وتى بوخارى له‌ناو قه‌زاى كه‌لاردا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

.

نوێژخوێنانی مزگەوتەکە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار گوازراوەتەوە،

.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، رەگەزی منداڵەکە نێرە و تەمەنی تەنها یەک ڕۆژە، باری تەندروستیشی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

.

پۆلیسی گەرمیان دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی دایک و باوکی منداڵەکە.

.

تا ئێستا ئامارێکی ورد لە سەر فڕێدانی منداڵی ساوا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم لەبەردەستدا نیە، بەڵام لەمساڵدا چەند جارێک منداڵی فڕێدراوی تازە لەدایکبوو لە شارەکانی، هەولێر، کەرکووک سۆران دۆزراونەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل