fbpx
Shadow Shadow

"تەمەنی هەفتەیەکە و ڕەگەزی کچە"

منداڵێکی فڕێدراو لە سۆران دۆزرایەوە و لەماوەى 10 ڕۆژدا دووەم حاڵەتى لەو جۆرەیە

10:41 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران ڕایگەیاند، لە سنوری قەزای سۆران منداڵێکی تازە لە دایکبوو دۆزراوەتەوە کە لە ڕەگەزی کچە و فڕێدراوە، ئەوەش دووەم حاڵەتە لە ماوەى 10 ڕۆژدا.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران ڕایگەیاندووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پينجشەممه 25ی تەموز، لەسەر شەقامی ڕێگاى جونديان نزیک پاركى گوڵان، هێزەکانی پۆلیس منداڵێکی تازە لەدایکبوویان بە فڕێدراوی دۆزیوەتەوە، کە تەمەنی هەفتەیەک زیاتر دەبێت.

.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن پولیسەوە منداڵەکە گەیەندراوتەوە نەخۆشخانەکەیان و منداڵەکە کێشەیەکی تەندروستی نييه، جگە لەوەى کەمێک زەردویی هەبووە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، منداڵەکە لە ڕەگەزی کچە و تا ئێستا کەس وەک دایک یان باوکی منداڵەکە خۆى نەناساندووە.

.

هەر لە قەزاى سۆران، لە کەمتر لە 10 ڕۆژدا حاڵەتێکى دیکەى لەو جۆرە تۆمار کراوە، کە منداڵێکى تازە لەدایکبوو فڕێدرابوو.

 

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل