Shadow Shadow

منداڵێکی فڕیدراو لە سۆران دۆزرایەوە

13:39 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لە قەزای سۆران منداڵێکی فڕیدراوی ساوا دۆزرایەوە و پۆلیسی قەزاکەش ڕادەستی نەخۆشخانەی منداڵانی شارەکەی کرد.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەمموزی 2019، نەخۆشخانەی لەدایک بوونی منداڵانی سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند منداڵێکی ساوایان هێناوەتە نەخۆشخانەکەیان کە ماوەی هەفتەیەکە لە دایکبووە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، منداڵەکە لە نزیک بنکەیەکی تەندروستی قەزای سۆران لە سەر شەقامی گشتی فڕێدراوە و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە هەڵگیراوەتەوە.

.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، منداڵەکە باری تەندروستی جێگیرە بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە شیری نەخواردووە خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە.

.

بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە رەگەزی کچە و تەمەنی یەک هەفتە دەبێت.

منداڵێکی فڕیدراو لە سۆران دۆزرایەوە منداڵێکی فڕیدراو لە سۆران دۆزرایەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل