fbpx
Shadow Shadow

“منداڵان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی مەترسیداردان”

22:36 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ڕێكخراوى یونسێف ڕایگەیاند، لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقادا 15 ملیۆن منداڵ له‌خوێندن بێبه‌شن و ئەگەر ڕێگەی لێنەگیرێت ڕێژه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه‌، هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، گەورەترین ڕێژەی بێکاری هەر دەکەوێتە ئەو ناوچانەوە.

,

لە ڕاپۆرتێکیدا دەربارەی دۆخی منداڵان و گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ڕێكخراوى یونسێفى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاندووە: “به‌هۆى شه‌ڕو نائارامییەوە، له‌ئێستادا 15 ملیۆن منداڵ له‌ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیادا لە خوێندن بێبەشن”.

,

ئەو ڕێکخراوە ئاشکاریکردووە، له‌نێو 23 ملیۆن منداڵ له‌قۆناغى ئاماده‌یدا نزیكه‌ى چوار ملیۆنیان له‌ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێبه‌شن له‌خوێندن و له‌ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌ كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، نزیكه‌ى سێ ملیۆن له‌و منداڵانه‌ش مه‌ترسى وازهێنانیان له‌قوتابخانه‌ هه‌یه‌.

,

یونیسێف هۆشداریشی لە بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیە داوە لە 10 ساڵی داهاتوودا و ئاماژەی بەوەکردووە، گه‌ر وه‌به‌رهێنانى خێرا له‌كه‌رتى ته‌ندروستى و فێركردندا نه‌كرێت و خه‌ڵكى پسپۆڕ بۆ ئه‌و بواره‌ش ته‌رخان نه‌كرێت، ئه‌وا تا ساڵى 2030 ئەو ڕێژەیە پێنج ملیۆنى دیکە زیاد دەکات، به‌وه‌ش 20 ملیۆن منداڵ بێ به‌ش ده‌بن له‌خوێندن و له‌ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌كاندا ده‌ژین.

,

هاوکات سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەکردووە، بێكاری له‌نێو گه‌نجاندا به‌ڕێژه‌ى 11% بەرزبووەتەوە و ئەوەش بووەتەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێئومێدى له‌نێو ئه‌و چینه‌دا.

,

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ى بێكارى له‌جیهاندا به‌ڕێژه‌ى 29% ده‌كه‌وێته‌ باكورى ئه‌فریقیاوه‌ و به‌رێژه‌ى 25% ده‌كه‌وێتە ناوچه‌كانى ترى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌.

,

هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى یۆنسێف-دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌ئێستادا ژماره‌ى چینى هه‌رزه‌كار له‌ناوچه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ 124 ملیۆن و ژماره‌یه‌كیش له‌وانه‌ گه‌نجانى خوار ته‌مه‌ن 24 ساڵانن.

,

هەروەها نزیکەی 37٪ی گەنجان، له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژیین كه‌ ناکۆکی و شەڕ و ئاڵۆزیان تێدایە.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل