fbpx
Shadow Shadow

ملیاردێرێکی دیکە بەرەو کۆشکی سپی… “ترەمپ تێکدەشکێنم و ئەمریکا بنیات دەنێینەوە”

22:46 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ملیاردێرێک لەسەر پارتى دیموکراتەکان خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی ئەمریکا و  دژایەتی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەردەبڕێت.

.

مایکڵ بلومبێرگ یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی کە لەنێو پارتی دیموکراتەکانەوە خۆی کاندید کردوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 و لە ئێستاشەوە دژایەتی خۆی بۆ ترەمپ دەربڕیوە.

.

مایکڵ بلومبێرگ یەکێکە لە گەورە ملیارێرەکانی ئەمریکا و تەمەنی 77 ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی و دارایی لە زانکۆی هارڤارد.

.

بلومبێرگ پێشتر لەساڵی 2002 پارێزگای ویلایەتی نیویۆرک بووە کە لەسەر لیستی سەربەخۆ خۆی کاندید کردبوو، هەروەها چەند جارێکیش چووەتە نێو پارتى کۆماری و دیموکراتەکانەوە و لەگەڵ هەردوو حزبەکەدا کاریکردووە.

ملیاردێرێکی دیکە بەرەو کۆشکی سپی... "ترەمپ تێکدەشکێنم و ئەمریکا بنیات دەنێینەوە"

بلومبێرگ یەکێکە لە گەورە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا و یەکێکیشە لەو کەسانەی کە لەبواری ڕاگەیاندن زۆر بەناوبانگە و لە ئێستاشدا خاوەنی پێنج ملیار دۆلارە.

.

لەتویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بلومبێرگ نوسیویەتى “لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنم و دوبارە ئەمریکا بنیات دەنێمەوە و شکست بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەهێنم”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “ترەمپ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردووە زۆر خراپ بووە و کۆمەڵێک کاری نا ڕەوشتی ئەنجامداوە، ترەمپ هەڕەشەیە بۆسەر بوون و پێگە و بەهاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.

بلومبێرگ یەکێک لەو 17 کەسەی کە لە ناو دیموکراتەکانەوە خۆیان کاندید کردووە بۆ ڕکابەرێتی دۆناڵد ترەمپ، کە جۆن بایدن جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دیارترینیانە.

.

بەشێک لە شیکەرەوە سیاسییەکانی ئەمریکا دەڵێن “ئەگەری ئەوە هەیە کەمایکڵ بلومبێرگ ببێتە یەکێک لەو کەسانەی کە تا دوا سات بمێنێتەوە بۆ دژایەتی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا”.

.

ساڵی 1981 ئەو ساڵە بوو کە ژیانی بلومبێرگی گۆڕیوە و کردویەتی بە ملیاردێر کاتێک کە ئاژانسێکی هەواڵی گەورەی بەناوی خۆیەوە دامەزراند و ئێستاش خاوەنی لەسەدا 88%ی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل