fbpx
Shadow Shadow

مشتومڕى سوننە و شیعە لەسەر پۆستى سەرۆک وەزیران دەستپێدەکات

15:42 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

داوایەکى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکان لە پەرلەمانى عێراق، لەبارەى کاندیکردنى کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاردانەوەى لێکەوتەوە و مشتومڕێکى سیاسی دروستکردووە، بەتایبەت کە پێشنیازەکە هەر خێرا لەلایەن لایەنە شیعییەکانەوە وەڵامدرایەوە.

.

رەعد دەهلەکى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکان لە پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێک لە لایەنەکان وانەیان وەرنەگرتووە، قەبارەى قوربانییەکانى گەل لەبەرچاو ناگرن.

.

ڕەخنەشى لە پەیڕەوکردنى پشکپشکێنە و پێدانى سەرۆکایەتییەکان بە پێکهاتەکان گرتووە و دەڵێت، ئەو لایەنانەى کە داواى ڕەتکردنەوەى پشک پشکێنەیان بەرزکردووەتەوە، ئەگەر دەیانەوێت ئەو دروشمەیان جێبەجێ بکەن، دەبێت کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ سەرۆک وەزیران کاندید بکەن و ئەو پرسە بۆ گەل جێبهێڵن نەک هێزە سیاسییەکان.

.

بەوتەى دەهلەکى، ئەو هەنگاوە پەیامێکى ڕاستەقینەیە بۆ تیپەڕاندنى مەزهەبى.

.

پێشنیازەکەى ئەو پەرلەمانتارە، هاوکاتە لەگەڵ داواکان بۆ دیاریکردنى کەسێکى سەربەخۆ بۆ سەرۆک وەزیران کە لە دواى ساڵى 2003 ەوە لە حکومەت و پەرلەمان پۆستى وەرنەگرتبێت.

.

حەیدەر فەوادى سەرۆکى کوتلەى عەتاى پەرلەمانى بەسەرۆکایەتى فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى هەر زوو پێشنیازى ئەو پەرلەمانتارەى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکانى ڕەتکردەوە.

.

فەوادى لە بەیاننامەیەکدا سەرسوڕمانى نیشاندا لە پێشنیازى هەڵوەشاندنەوەى پشکپشکێنە لەڕێگەى کاندیدکردنى کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ سەرۆک وەزیران، وتى “ئایا شیعە ناتوانێت کەسێکى شارەزا و سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکات؟”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل