fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"شاندێکمان لەگەڵ ئاسایشی گشتیی هەولێر کۆبوونەتەوە"

مستەفا چاوڕەش: لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەکەمان پەیوەندیمان بە پارتییەوە کردووە

21:47 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

فەرماندەی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای “شەهیدکردنی” ئەو پێشمەرگەی یەکێتی لەسەر خەتن و ئاگاداری دۆسیەکەن.

.

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو، 16ی کانونی دووەمی 2020، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هاوڵاتی (مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا) بە تۆمەتی خاوەندارێتیکردنی نزیکەى 60 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستگیرکراوە و دواتر لە زینداندا خۆی کوشتووە.”

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو هاوڵاتییە کە هاوکات پێشمەرگەی یەکێتییە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستدابێت و جەخت دەکاتەوە کە مەجید “کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

.

زیاتر بخوێنەوە: یەکێتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی “گیانلەدەستدانی” پێشمەرگەیەکی لە بەندیخانەی ئاسایشی پارتی دەکات

زیاتر بخوێنەوە: ئاسایشی هەولێر لەبارەی “گیانلەدەستدانی” هاووڵاتییەک لە بەندیخانە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

.

هەر دوای ڕووداوەکە، چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی گومانی خۆیان لە ڕووداوەکە ئاشکراکرد و دەڵێن، ئەو پێشمەرگەیە “لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە نەک خۆی کوشتبێت”.

.

لەوبارەیەوە، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی و فەرماندەی هێزەکانی 70ی سەر بە یەکێتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد دەڵێت، “لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەمان پێکهێناوە لە چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی و چەند کادرێکی دیکە و هەر ئەمڕۆش لەگەڵ ئاسایشی گشتیی هەولێر کۆبوونەتەوە و ئێستاش چاوەڕوانی دوا ئەنجامەکانی پشکنینەکانین”.

.

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندیمان بە پارتیشەوە کردووە لەسەر پرسەکە و هیچ بڕیارێک نادەین تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و ئەوکات قسەیەکی دیکەمان دەبێت”.

.

هاوکات دەربارەی قسەکانی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی کە ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێری بە “داعش و تیرۆرست” ناوبرد و وتی کە “داعش پێشمەرگەکانمانی سەردەبڕی و ئاسایشی پارتیش پێشمەرگەکانمان دەخنکێنێت، بۆیە هیچ جیاوازییاکان نییە”، مستەدا چاوڕەش ئامادەنەبوو هیچ ڕونکردنەوەیەک بدات و ڕایگەیاند: “هەرکەسە بەرپرسە لە قسەی خۆی”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل