fbpx
Shadow Shadow

مستەفا چاوڕەش دواین زانیارییەکانى ناو هۆڵی کۆنگرە بۆ ناس کورد دەخاتەڕوو

11:45 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند، پرۆسەى دەنگدانی ئەندامانى کۆنگرە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانى ئەنجومەنى گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامە و هێشتا جیاکردنەوەى دەنگی چەند بازنەکە دەستیپێنەکردووە.

.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی کۆنگرە و بەرپرسی هێزەکانى حەفتای یەکێتی بە ناس کوردی وت، “جیاکردنەوەى بازنەى سلێمانی لە تەواوبووندایە، پرۆسەى جیاکردنەوەى کەرکوک و چەند ناوچەیەکی تریش هێشتا تەواونەبووە.”

.

بەپێی هەواڵی پێگەى فەرمى یەکێتى، جیاكردنەوەی دەنگەكانی بازنەکانی هەولێر، خانەقین، گەرمیان، چەمچەماڵ، كۆیە، قەرەچوغ، حەمرین، شنگال، نەینەوا و بەغدا کۆتایی هاتووە.

.

زیاتر بخوێنەوە: دواین زانیاری لەبارەى کۆنگرەى یەکێتی.. 10 بازنە کۆتایی هاتووە

.

وتیشی، “هیوادارین بۆ ئێوارە پرۆسەکە تەواو بێت، وەک چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە بە هێمنی بەڕێوەچووە، هەرکەسێک دەرنەچووە دەبێت قبوڵی بکات چونکە دەنگدانی خەڵکە.”

.

هاوکات مستەفا چاوەڕش سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ ناس کورد دووپاتکردەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل