fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

مستەفا چاوڕەش: بە هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوە دەبرێت

17:05 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا حزبەکە بە سیستمی هاوسەرۆکی بەڕێوەببرێت.
.

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریانداوە حزبەکە بەشێوەی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەببرێت، بەڵام تائێستا لەسەر ئەو کەسانەی هاوسەرۆک دەبن ڕێکنەکەوتوون.

.

سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئەو کەسانەی دەبنە هاوسەرۆک، مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو کێشانەی ڕوبەڕوی یەکێتی دەبێتەوە و ڕێککەوتنە سیاسییەکان ئەوان دەتوانن واژووی بکەن، چونکە ڕاستەخۆ بەرپرسی یەکەمن.

.

باسی لەوەشکرد، ئەوان بەرپرسن لە داهات و سامانی گشتیی و هەروەها لێپرسینەوەش بکەن لەهەر کێشەیەکی تایبەت بەو پرسە ئەگەر ڕووبدات.

.

هاوکات مستەفا چاوڕەش ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن تایبەت بە خاڵەکانی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل