fbpx
Shadow Shadow

مستەفا سەید قادر  بۆ ناس کورد: هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە

19:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەربارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق کۆدەبنەوە.

.

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”بڕیارە ڕۆژی (سێشەممە، 5ى تشرینى دووەمى 2019) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببنەوە”.

.

جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دۆخی ئێستای عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق و هەڵوێستی کورد لەو بارەیەوە کە ئێستا هاتووەتە ئاراوە.

.

ڕۆژی (پێنجشەممە)ی ڕابردوو (28ی تشرینی یەکەمی 2019) لە دانیشتنێکدا پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ لیژنەیەکی لە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستور پێکهێنا، بۆ ئەوەی لە ماوەی چوار مانگدا لیژنەکە هەمواری دەستورەکە ڕادەستی پەرلەمان بکاتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل