fbpx
Shadow Shadow

مستەفا سەید قادر بۆ ناس کورد: هیچ ئامادەکارییەکمان بۆ نووسینەوەى دەستور نەکردووە

20:40 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم تائێستا هیچ ئامادەکارییەکیان بۆ پڕۆژەی نووسینەوەی دەستور نەکردووە و دیاریش نییە کەی بڕیار لەو بارەیەوە دەدەن.

.

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تائێستا لە سەرۆکایەتی هەرێم هیچ ئامادەکارییەک نەکراوە  بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نووسینەوەی دەستوری هەرێم”.

.

لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا سەبارەت بە پرسی نووسینەوەی دەستور، جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی ڕابردوو کە ئەنجامدرا تایبەت بوو بە هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق و باسی نووسینەوەی دەستوری هەرێم نەکراوە.

.

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم باسی لەوەشکرد، نوسینەوەی دەستور لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا گرنگ و پێویستییەکی زۆرە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەنوسرێتەوە و تێدەپەڕێندرێت، بەڵام دیار نییە کەی ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

.

لێدوانەکەى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کور دستان بۆ ناس کورد، لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تۆپی نوسینەوەی دەستور لە گۆڕەپانى سەرۆکایەتی هەرێمدایە.

.

هاوکات پێشریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانەى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم هەوڵ دەدەن، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبکەنەوە و ڕێکبکەوون لەسەر نوسینەوەی دەستوری هەرێم.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل