fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"پلان لە دژم دەگێڕن"

محەمەد عەلاوى داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات واز له‌ “دووبەرەکی” بهێنن

10:38 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

محەمەد تۆفیق عەلاوى، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق خۆپیشاندەران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى بانگەشەى کۆتایهێنان بە پشک پشکێنەى حزبى، پلانێک لەلایەن گەندەڵکارانەوە هەیە بۆ پەرتکردنى وتارى خۆپیشاندەران و تێکدانى ڕیزەکانیان لەسەر پۆستى سەرۆکوەزیران و خۆشی به‌ کاندیدى خۆپیشاندەران ده‌ناسێنێت.

.

 

ئەمڕۆ (دووشەممە، 3ى شوباتى 2020)، لە هەژمارى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، جارێکى دیکە محه‌مەد عەلاوى لەپەیامێکیدا بۆ خۆپیشاندەران ڕایگەیاند: “خۆپیشاندانەکان ئەنجامى بەرچاوى بەدەستهێناوە بەڕەتکردنەوەى زۆربەى چینە سیاسییەکان کە وڵاتیان گەیاندە ئەم بەدبەختیە، خۆپیشاندەران توانیان یاسایەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنەکان و ڕاستییەکی نوێتر بۆ کۆمسیۆنەکانى هەڵبژاردنەکان بەرجەستە بکەن، ئەوە سەرەڕاى شکستپێهێنانی کاندیدەکانى حزب بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد:”بەهۆى ئەو ڕوداوانەوە، وەکو وەڵامدانەوەى خواستى خۆپیشاندەران ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى دەستلەکارکێشاوە کە ژمارەیان گەیشتە 170 کەس پێنج ناویان کاندید کرد و وێنەکانیان لەمەیدانەکانى خۆپیشاندانەکاندا پیشاندرا و دواى ئەنجامدانی ڕاپرسى بۆ ئەو پێنج ناوە من زۆرینەی زۆرینەى دەنگەکانم بەدەستهێنا و ئێستا کاندیدى خۆپیشاندەرانم”.

.

عەلاوى رونیكرده‌وه‌، ئەوەى کە گەندەڵکاران لێى دەترسن ئەو پلانەیە کە بۆ کۆتایهێنان بەپشکپشکێنەى حزبى ڕایگەیاندووە کە بەوەش ئەوانە زۆر شت لەدەستدەدەن کە ئومێدیان لەسەر گەندەڵى و دزى هەڵچنیوە، بۆیە کەوتنە نانەوەى چەند پشێویەک بۆ پەرتکردنى خۆپیشاندەران و دروشمەکانیان.

.

کاندیدە ڕاسپێرداوەکەى پۆستى سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشى ڕاگەیاند :”لەم مینبەرەوه‌  خۆپیشاندەران ئاگادار دەکەمەوە کە واز لەو ناکۆکى و دوبەرەکییە بهێنن کە دەرفەت دەداتە گەندەڵکاران و بۆ ئەوەى میلى کاتژمێرەکان بەقازانجى خۆیان بسوڕێننەوە، تەنها بە ڕۆحى برایەتى و خۆشەویستى و هاریکارى دەتوانن وڵات رزگار بکەن و ئاوەدانى بکەنەوە، بەناکۆکى و دووبەرەکى دەستکەوتەکان بەدەست ناهێنن و وڵات بەرەو دۆڵێکى تاریکتر هەنگاو دەنێت”.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل