fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

محەمەد عەلاوى، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق: دەستلەکار دەکێشمەوە

19:05 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراوى عێراق هەڕەشەى ئەوە دەکات ئەگەر توندوتیژیەکان دژى خۆپیشاندەران بەردەوام بێت ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە.

،

عەلاوى لە وتەیەکدا سەبارەت بە توندوتیژیەکانى شەوى چوارشەممەى شارى نەجەف کە تێیدا 11  کەس کوژران و  نزیکەی 100 کەسیش برینداربوون، ڕایگەیاند: “ئەو هەڵسوکەوتانە دەمانخاتە سوچێکى شەرمنانەوە و لەگەڵ بەردەوامى ئەوەى روبەڕوى گەنجان دەبێتەوە ناتوانین بەردەوام بین لەو ئەرکەى پێمان سپێردراوە”.

،

لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە: “تەنها بۆ بنیادنانەوەى ئەوەى روخێنراوە هاتوین بۆ وەرگرتنى ئەم ئەرکە نیشتمانیە، رێزگرتنى بۆچونەکان و بۆچونى کەسانى تر لە گرنگترین ئەو کارانەن کە پێویستە لەم ماوەیەدا هەوڵى بۆ بدەین، ئەوە رەتناکەمەوە لە مەیدانەکانى خۆپیشاندان هێماى “X” لە وێنەکەم بدرێت بەهێندەى ئەوەى هێرشکردنە سەر ئەوانەى وێنەى منیان بەرز کردوەتەوە رەتدەکەمەوە”.

،

محەمەد تۆفیق عەلاوى ئەوەشى رونکردووەتەوە: “هاوڵاتى ئازادە لە دەربڕینى بۆچونى خۆى و ئەرکمان ئەوەیە خزمەتى زیاتریان بکەین و رێزیان بگرین و بیانپارێزین، ئەرکى یەکەمى حکومەتى داهاتوش لێکۆڵینەوەى جدیە دەربارەى خروقاتەکان و ئەوەى بەرامبەر رۆڵەکانمان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان دەکرێت و لێپرسینەوە لەهەر کەس و لایەنێک دەکرێت لەپشت ئەو کارانەوە بێت، خوێنى عێراقیەکان تاکە هێڵى سورەو ئەگەر لەبەرچاومان بڕێژرێت ئەوە هیچ رێز و کەرامەتێکمان نابێت”.

،

سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو دەشڵێت: “لەم بارودۆخەى پێیدا تێپەڕ دەبین دەسەڵاتمان نییە چونکە هێشتا رێوشوێنەکانى پێکهێنانى حکومەت تەواو نەبووە، ئەوەى بەلامانەوە گرنگە ئەوەیە کار بکەین بۆ ئەوەى بارودۆخەکە نەگاتە ئاستێک کە کەس ئاواتى پێنەخوازێت”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل