Shadow Shadow

محەمەد سەڵاح مەرجی هەیە بۆ چوونە ڕیاڵ مەدرید

21:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە بەرانبەر پەیوەندیکردنی بە ڕیزەکانى یانەى ڕیاڵ مەدرید داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “دۆن باڵۆن”ى ئیسپانی، زەینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای لە سەرۆکی یانەکە  کردوە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە هێرشبەرەکانی یانەی لیڤەرپۆل ئەنجامبدات، محەمەد سەلاح یان سادیو مانی.

.

ماڵپەڕەکە دەڵێت، دانوستان لە نێوان فلۆرەنتینۆ پێريز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و محەمەد سەڵاح ئەنجام دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەى سەڵاح داوای 30 ملیۆن یۆرۆی کردووە وەک مووچەی ساڵانە، دانووستانەکان شکستی هێناوە.

هاوکات ڕۆژنامەی”سەن”ى ئینگلیزی ڕایگەیاند، لە ئێستادا یانەی لیڤەرپۆل لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستەکەى لەگەڵ محەمەد سەڵاح نویێ بکاتەوە بۆ وەرزێکی دیکە بەرامبەر بە زیاتر لە 22 ملیۆن جونەی ئسترلینی وەک موچەی ساڵانە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل