fbpx
Shadow Shadow

محەمەد سەلمان بۆ یەکەمجار “بەرپرسیارێتى” کوژرانى خاشقچى هەڵدەگرێت

12:33 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

محەمەد سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە بۆ یەکەمجار باس لە ڕۆڵى دەکات لە دۆسیەى کوژرانى جەمال خاشقچى رۆژنامەنووسدا و بەرپرسیارێتى هەڵدەگرێت لەو بارەیەوە.

.

محەمەد سەلمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى “بی بی ئێس”ى ئەمریکى لەبارەى کوژرانى خاشقچییەوە دەڵێت “بەرپرسیارێتیم هەیە لەو بارەیەوە، تاوانەکە لەسەردەمى مندا ڕوویداوە”، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردووەتەوە کە رووداوەکە بەبێ ئاگادارى و زانیاریی ئەو بووە.

.

لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى رووداوانى تاوانێکى لەو شێوەیەوە بەبێ ئاگادارى ئەو، محەمەد سەلمان دەڵێت “ئێمە 20 ملیۆن کەسین، سێ ملیۆن فەرمانبەرى حکومیمان هەیە”.

.

لەبارەى ئەوەى ئایا دەکرێت بەبێ ئاگادارى ئەو کەسانێک بە فڕۆکەکەى بفڕن، محەمەد سەلمان باسى لەوەکردووە، بەرپرس و وەزیرى پەیوەنداریان هەیە بۆ بەدواداچوونى کارەکان، کە دەسەڵاتى خۆیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنى کارەکانیان.

.

پێشتر خالید بەندەر ئالسعود باڵیۆزى سعودیە لە بەریتانیا ڕایگەیاندبوو، خاشقى لەسەر دەستى بەرپرسانى حکومەت کوژراوە.

.

قسەکانى محەمەد سەلمان بەیەکەم دانپێدانانى بەرپرسێکى گەورەى خێزانى دەسەڵاتدارى سعودیە دادەنرێت لەبارەى کوژرانى خاشقچییەوە لەساڵى ڕابردوودا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل