Shadow Shadow

محەمەد تۆفیق ڕەحیم لەرێگەى ناس کوردەوە رونکردنەوە لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەکەى دەدات

19:21 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

 

پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، محەمەد تۆفیق ڕەحیم لە ڕێگەی ناس کوردەوە ڕوونکردنەوە لەبارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى دەدات.

.

 

محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” من تەنها لە ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن دەستم لەکارکێشاوەتەوە”.

.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی وادەی یاسایی خانەی ڕاپەڕاندن کۆتایی هاتووە، بۆیە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و هیچ هۆکارێکی دیکە نییە.

.

ناوبراو رەتیکردەوە دەستبەردارى بزوتنەوەى گۆڕان بووبێت و جەختى کردەوە، تەنها لەئەندامێتى خانەى راپەڕاندن دەستى لەکار کێشاوەتەوە و هەر گۆڕانە و لەناو گۆڕاندا دەمێنێتەوە.

.

سەبارەت بە کاندیدبوونی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئاماژەی بەوەکرد: “سی ڤی خۆم پێشکەش کردووە و یەکێکم لە کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم”.

.

هاوکات وریا محەمەد، رێپێدراوی یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق رەحیم، دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کێشاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە 25ی تەموزی 2019 ـەوە ماوەی خانەی راپەڕاندن دو ساڵی خۆی تەواوکردوە، بۆیە ناوبراو وەک هەڵسوڕاوێک دەمێنێتەوەو کاردەکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل