fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ساڵی 2012 لە هەولێر کاری کرد بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە نوری مالکی

محەمەد تۆفیق عەلاوی کێیە کە ئەمرۆ ڕاسپێردرا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق؟

18:20 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ و کێشمەکێش، دواجار لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر کەسێک ڕێککەوتن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لەجێگەی عادل عەبدولمەهدیی دەستلەکارکێشاوە و کە ئەویش محەمەد تۆفیق عەلاوییە و بەفەرمی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ڕاسپێردرا بۆ ئەو پۆستە.

.

محەمەد توفیق عەلاوی، سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لە ساڵی 1954 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، لەسەرەتای لاویدا تێکەڵ بە ڕەوتی ئاینی بووە، زۆر نزیکبووە لە هزرو بیرو بۆچوونەکانی کەسایەتی ئاینی شیعەکان محمەد باقر سەدر.

.

لە ساڵی 1977  بە هۆی فشارە سیاسییەکانی حکومەتی بەعس، بە ناچاری وازی لە خوێندنی دوا قۆناغی ئامادەیی هێناوە و عێراقی جێهێشتووە، دواتر بە مەبەستی  تەواوکردنی خوێندن ڕووی  لە وڵاتی لوبنان کردووە و لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت خوێندنی باڵای تەواو کردووە.

.

دواتر عەلاوی بە هۆی ململانێ لەگەڵ محەمەد باقر سەدر ناچاربووە واز لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی بهێنێت.

.

بە هۆی نزیکیشییەوە لە کەسایەتی ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و ململانێی لەگەڵ حیزبە ئیسلامییەکان، زۆربەی ئیسلامخوازەکان لە زۆرکاتدا بە کەسێکی گونجاویان نەزانیووە.

.

عەلاوی توانیویەتی دووجار ببێت بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەوەش لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2006 و ساڵی 2010، هەر لە ساڵی 2010دا لە حکومەتەکەی مالیکی پۆستی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2012 دەستی لە کارکێشاوەتەوە.

.

عەلاوی یەکێک بووە لەو کەسایەتییە سیاسییانەیە لە ساڵی 2012 بەشداری لە کۆبوونەوەکانی هەولێر و نەجەفدا کردووە کە تەرخانکرابوون بۆ لێسندنەوەی متمانە لە نوری مالکی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل