fbpx
Shadow Shadow

محەمەدی حاجی مەحمود: قاسم سولەیمانی پێیوتین لەکەرکوک ریفراندۆم مەکەن، تا حەمرینتان ڕادەست دەکەین

18:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، قاسم سولەیمانی دژی ریفراندۆم بووە لەکەرکوک و پێیوتوون لەکەرکوک ریفراندۆم نەکەن، تا حەمرینیان ڕادەست دەکات.

.

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە چاپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسى لەوەکردووە، مامەڵەی کورد تا ئێستا لەگەڵ دۆخی عێراق دا باشبووە، کورد نایەوێت ببێتە بەشێک لەکێشە مەزهەبی و تایەفیەکانی عێراق؛ پێویستە ئەمەریکا وئێران و لایەنەکانیش موراعاتی کورد بکەن، “چونکە کورد تەنها لایەنە لە شایی و شیوەندا سەربڕدراوە، لەشەڕی عێراق و داعشیشدا هەر لێی کوژراوە.”

.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست، فەرماندەی هێزی قودسی بە “قوربانی” ناوبرد، لێرەدا مەبەستەکەی روونتردەکاتەوە، دەڵێت “حوکمڕانی لەعێراقدا ناعەدالەتی تیایە، ئەم ناعەدالەتیەش عێراقی خستەگێژاوەوە، خەڵک هاتە سەر جادە، حەشد تەداخولی کرد و ئەمەریکا لێیدا، قاسمی سولەیمانی هات بۆ چارەسەری کێشەکە و بووە قوربانی خراپ کارکردنی عێراقییەکان، گەر خراپ حوکمڕانی عێراق نەبێت، سولەیمانی بۆ دێ؟.”

.

سەبارەت بە مامەڵەی قاسمی سولەیمانی لەگەڵ بەرپرسانی حیزب و لایەنە کوردیەکاندا، محەمەدی حاجی مەحمود وتی، “بەتەنها و بەکۆمەڵیش قاسمی سولەیمانیم بینیووە، پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆبوو، شتی فەرز نەدەکرد و گوێی دەگرت، هەڕەشەم لێ نەبیستووە.”

.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا محەمەدی حاجی مەحمود، باسی هەڵوێستی قاسمی سولەیمانی لەبەرانبەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کرد، وتی”سولەیمانی دژی ریفراندۆم بوو لەکەرکوک، پێیوتین: ‘ئه‌گەر ریفراندۆم لەکەرکوک نەکەن، تا حەمرینتان ڕادەست دەکەین. تەنانەت وتی داوام لە شێخ جەعفەر کردووە هێز بێنن بۆ حەمرین، بەڵام شێخ جەعفەر وتویەتی: ئێستا بۆمان ناکرێت.”

.

هەروەها وتیشی”خۆم گوێم لێبوو، قاسم سولەیمانی وتی: ریفراندۆم نەکەن، تا حەمرینتان رادەست دەکەین.”

.

محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەى بەوەشکردووە، قاسمی سولەیمانی، عێراق و وڵاتانی یەمەن و سوریا و لوبنانی بەیەکتریەوە بەستبوویەوە، بەڵام دوای ئەو ئەو یەکخستنەوەیە نامێنێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل