fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"وەک ئەوەى خۆی لە هەرێمی کوردستان ژیا بێت"

محەمەدی حاجی مەحمود: داوای هاوکاریمان لە قاسم سولەیمانی کرد لە هەڵبژاردنەکاندا

17:21 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، پێکەوە لەگەڵ چەند حزبێکدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەى کوژراوی فەیلەقی قودسی ئێران کۆبوونەتەوە و داوای هاوکارییان لێکردووە لە هەڵبژاردنەکاندا.

.

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی لەبارەى قاسم سولەیمانی دەڵێت، “هەر لەدوای بوونیان بە فەرماندەى فەیلەقی قودس، من لەگەڵ حاجی قاسم ئاشنایەتیم پەیدا کردوە و پەیوەندی بەردەوامی ڕووداوەکانی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەى فەیلەقی قودسەوە بووە.”

.

ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، جێگری دەستەى حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئێران لە فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران.

.

محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت، “پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی حاجی قاسمەوە بووە، لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو پەیوەندییە بەردەوامی هەبووە و دانیشتن و گفتوگۆمان لە ئێران و عێراق و کوردستان هەبووە.”

.

دەشڵێت، “زۆر کۆبوونەوەی دووقۆڵیمان پێکەوە کردووە، هەندێجاریش حزبەکانی تریش بەشدار بوون و چەندین بابەتمان گفتوگۆ کردووە.”

محەمەدی حاجی مەحمود: داوای هاوکاریمان لە قاسم سولەیمانی کرد لە هەڵبژاردنەکاندا

.

وەک ئەوەى خۆی لە هەرێمی کوردستان ژیا بێت

لەبارەى ئاگاداری و سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەى بەوەشکردووە، “قاسم سولەیمانی وەک کەسێکی زۆر تایبەتمەند و شارەزا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاری دەکرد و لەگەڵ هەموو لایەنەکانی تر ئاشنایی تەواوی هەبوو، زۆر ئاگاداری بابەتەکان بوو، وەک ئەوەى خۆی لە هەرێمی کوردستان ژیاوە.”

.

“من لە چەندین کۆبوونەوەى قاسم سولەیمانی بەشداریم کردووە، ئەو کۆبوونەوانە لە چەند شوێنێکی جیاواز بوو، لە شوێنی کارکردنی لە تاران، لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تر.”

.

“سەرەتا کە داعش گەیشتە موسڵ، شاندێک لە ئێران هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی حکومەتى هەرێم کۆبوونەوە، کاتێکیش داعش ڕووی کردە هەرێمی کوردستان، حاجی قاسم بە خۆی و 70 سەربازەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.” محەمەدی حاجی مەحمود وای وت.

.

دەشڵێت، “لە کەرکوک بووم هەواڵ هات کە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و قوربانیش هەیە، بە زووی خۆم گەیاندە شوێنی ڕوبەڕوبوونەوەکە و بینیم حاجی قاسمیش لەگەڵ چەند سەربازێکدا لەوێیە، لێی پرسیم کە بۆچی چووم بۆ ئەوێ، منیش وەڵامم دایەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە قوربانیان هەبووە بۆیە هاتووم، ئەویش وتی، “من بە هێزەکانی یەکێتیم وتووە کە بەبێ زانیاری من هێرش نەکەن.”

.

لە هەڵبژاردنەکاندا!

ئەو دەشڵێت، “لەبیرمە لەگەڵ چەند حزبێکی تردا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حاجی قاسم دانیشتین و داوای هاوکاریمان لێکرد لە هەڵبژاردنەکاندا، حاجی قاسمیش تەنها وتی، (من تەنها دوعای خێرتان بۆ دەکەم کە سەرکەوتوو بن). تەنانەت دوو کەسی ئاینیشمان لەگەڵ بوو لە دانیشتنەکە، منیش بە گاڵتەوە وتم، “حاجی ئەگەر پێویستمان بە دوعای خێر بوایە ئەم پیاوە ئاینیانەى خۆمان دوعایان بۆ دەکردین.”

.

لە کۆتاییدا دەڵێت، “من پێم وایە تا 20 ساڵی داهاتوو هیچ کەسێک دەرناکەوێت وەک قاسم سولەیمانی بێت، دانیشتوانی کۆماری ئیسلامی 70 بۆ 80 ملیۆن کەسە، بە ڕای من دۆزینەوەى کەسێک کە تەواوی تایبەتمەندییەکانی ئەوی تێدا تا 20 ساڵی ئایندەش ئەستەمە.”

.

لە چاوپێکەوتنەکەدا داوای لێ دەکەن دواین وتەى خۆی لەبارەى سولەیمانییەوە بڵێت، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت، “جەنابی حاجی قاسم وەک تێکۆشەرێک (مجاهد)، وەک کەسایەتییەکی قارەمان، وەک کەسایەتییەکی کاریگەر، وەک کەسایەتییەک کە ژیانی خۆی لەڕێگەی وڵات و ئامانج و هاوڕێیان خۆیدا بەخت کرد، لە دوری سەدان کیلۆمەتر لە ناوچەکەى خۆی شەهید بوو، ناوتان بۆ هەمیشە لەگەڵ کەسانی نەمردا دەمێنێتەوە، شەهیدبوونی ئێوە لێرە (عێراق) ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە لەڕێگەی وڵات و ئامانجی خۆت بویت و بەڕای من جێگەى تۆ بەهەشتە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل