fbpx
Shadow Shadow

ئازاری دەگاتە ئاسمان و لەسەر زەوی کەس نییە گوێی لە دەنگی بێت

محەمەد؛ ئەو ڕۆڵەیەى ڕۆژئاواى کوردستان کە هاوارەکەى جیهانى هەژاند

17:28 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەوی چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2019، شەوێکی تەواو جیاواز بو بۆ هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەش پاش ئەوەى ترەمپ بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنەوە، تورکیاش وەک گڵۆپى سەوز تەماشاى بڕیارەکەى ترەمپى کرد و سوپای وڵاتەکەیی  و هێزە توندڕەوەکانی هاوپەیمانی تورکیا هێرشێکی داگیرکارییان لە زەوی و ئاسمانەوە بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.

,

هێرشەکانى تورکیا بە توندترین شێوە دەستیانپێکرد، بەجۆرێک هاوڵاتییانى سڤیلیش بە ئامانج دەگیران، دواتر لە ڕۆژی هەینی 11ی تشرینی یەکەمی 2019، هێرشەکان گەیشتنە قۆناغێکی مەترسیدارتر و جگە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی و تۆپخانە و بۆمباران و بۆردوومان و بەکارهێنانی چەندین چەکی قورس، چەکێکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە بەکارهێندرا، کە بەهۆیەوە چەندین کەس شەهید بوون و چەندینی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان پێستیان بەشێوەیەکی قوڵ سوتاوە و زۆرینەی میدیا جیهانییەکان و ڕۆژئاواى کوردستانیش دەڵێت تورکیا چەکى فسفۆڕى بەکارهێناوە.

,

لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی قامشلۆ ژمارەیەک نەخۆش هەن، کە دەوترێت بە چەکی فۆسفۆڕ بریندارکراون، یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکی تەمەن 13 ساڵە بە ناوی محەمەد حەمید، کە لە دووەم ڕۆژی بۆردوومانەکەدا لە سەرێکانی برینداربو، وێنەکانی ئەو مندالە بریندارە و هاوارەکانى لە ئێستادا گەیشتوەتە جیهان.

 

محەمەد؛ ئەو ڕۆڵەیەى ڕۆژئاواى کوردستان کە هاوارەکەى جیهانى هەژاند

,

ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکی و سى ئێن ئێن و چەندین میدیای دیکەی جیهان، چیرۆکی محەمەد و وێنە “جەرگبڕ”ەکانی و هاوار و ناڵەی ئەو منداڵەیان بڵاوکردووەتەوە.

,

ئەنتۆنی لوید، پەیامنێری ڕۆژنامەی تایمز لەبارەى ئەو منداڵە پێکراوە ڕایگەیاندووە: “محەمەد بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆیان لە سەرێکانی پێکرا، ئەو کاتەی پێکراوە بە هەموو هێزی خۆی هاواری دەکرد، ‘باوکە..باوکە، ئاگرەکە بکوژێننەوە  لێتان ئەپارێمەوە’، کاتێک هێنایانە ناو نەخۆشخانە ئەوانەی لەوێ بوون بە بینینی محەمەد خۆیان پێ نەگیرا و دەستیان کرد بە گریان، چونکە هاواری هێندە بەرز و بە ئازار بو مرۆڤ خۆى پێنەدەگیرا”.

,

لەلایەکى ترەوە هامیش دی بریتۆن گۆردون، پسپۆڕی بواری چەکی کیمیایی لە بەڕیتانیا، پاش سەیرکردنی وردی وێنەکانی محەمەد، بە ڕۆژنامەکەی وتوە: “ئەم سوتانە قوڵە بەهۆی فسفۆڕی سپییەوەیە”.

,

هاوکات ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تەڤدەم، دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای و کۆمەڵکوژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکردووە: “به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ تورکیا له‌ ڕۆژئاوای کوردستان چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی به‌کارهێناوە و پزیشکەکانیش ئاماژەیان بەوەکردووە و ئێمە دانپێدانانی پزیشکیی نێودەوڵەتییمان دەوێت، داوای هاوکاریشیان لێده‌که‌ین ئێستا به‌شێک لەو بریندارانە براونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکارھاتووە”.

 

 

محەمەد؛ ئەو ڕۆڵەیەى ڕۆژئاواى کوردستان کە هاوارەکەى جیهانى هەژاند

,

محەمەدى تەمەن 13 ساڵ، ململانێ لەگەڵ مردندا دەکات و زیاتر لە 70%ی جەستەی بەهۆی مادەی فسفۆڕەوە سوتاوە و بێ چارەسەرى تایبەت بەو جۆرە سوتانە ماوەتەوە، لەئێستاشدا بەهۆى ئەوەى نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ بەشێکی تایبەتییان نییە بۆ چارەسەری بەرکەوتوانی ئەو جۆرە چەکە، بۆیە لەڕێگای دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە گواستراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

,

لاى خۆیەوە ڕەواج حاجی، وتەبێژی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “محەمەد لەلایەن ئێمەوە گواستراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک چارەسەری بۆ دەکرێت”.

 

 

محەمەد؛ ئەو ڕۆڵەیەى ڕۆژئاواى کوردستان کە هاوارەکەى جیهانى هەژاند

,
هاوکات مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: “هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد، درێغی ناکەین و بەهەموو شێوەیەک هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین”.

,

وێڕاى ئەوەى محەمەد لەرێى میدیاکانى جیهان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگى هاوارەکەى گەیەندراوەتەوە جیهان، بەڵام هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و تەنانەت ئەو وڵاتانەشی کە بانگەشەی مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و دیموکراسی و ئاشتی دەکەن، لەسەر بە ئامانج گرتنی منداڵانی کورد بەچەکی قەدەغەکراو نەهاتونەتە دەنگ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل