fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"بۆچوونى لەسەر مافەکانى کورد ئەرێنییە"

محه‌مه‌د عه‌لاوی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان کۆدەبێتەوە

15:50 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی  کابینەی نویێ حکومەت لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان کۆدەبێتەوە، کابینەکەشی لە کەسانی بێلایەن پێکدەهێنێت.

.

بەهار مەحمود، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەناس کوردی ڕاگەیاند “بەمنزیکانە وتووێژەکانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی عێراق دەستپێدەکات”.

.

مانگێک لەمەوبەر و پێش ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکوەزیران، عەلاوى لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان کۆبووەتەوە و پەرلەمانتارەکان چەند داواکارییەکیان ئاڕاستە کردووە.

.

بەهار مەحمود کە یەکێک بووە لەو پەرلەمانتارانە وتى”بودجە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی کوردستان، شایستە داراییەکانی جوتیاران، مامەڵەکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق، گرنگترین داواکارییەکانمان بوو، ئەویش بەئەرێنی وەڵامی داینەوە”.

.

وتیشى “عەلاوی سەرەتا لەگەڵ فراکسیۆنە شیعەکان کۆدەبێتەوە پاشان لەگەڵ سوننەکان، لە کۆتایشدا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان کۆدەبێتەوە”.

.

محەمەد تۆفیق عەلاوی، لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەی کابینەکەیەتی و بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناردووە، دەیەوێت لەماوەى دەستوریدا کە 27 ڕۆژى ماوە پێکیبهێنێت.

.

عەلاوى بەڵێنیداوە کابینەکەى لە کەسانى پسپۆڕ و شارەزا و سەربەخۆ پێکبهێنێت و جەختیکردووەتەوە کە دەستوەردان لەو بارەیەوە قبوڵ ناکات.

.

“عەلاوی هیچ وەزیرێکی حزبی بۆ کابینەکەی بەربژێر ناکات، بۆیە دەبێت لەسەر کەسانی ئەکادیمی و سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان سیڤی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی کورد ئامادەبوونێکی باشی هەبێت لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق”. بەهار مەحمود وایوت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل