fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

محه‌مه‌د حەلبوسى : تا ئێستا کورد و سوننە لەسەر متمانەدان بەکابینەکەى عەلاوى ڕێکنەکەوتوون

13:05 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگه‌یاند “بەشداریکردنى لەکۆبونەوەکەى ئەمڕۆى پەڕلەمانى عێراق بۆ متمانەدان بەکابینەکەى عەلاوى بەواتاى ڕێکكەوتن نایەت لەسەر کابینەکە”، دەشڵێت “کورد و سوننە بۆ متمانەدان بەکابینەکە تا ئێستا ڕێکنەکەوتوون”.

.

لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا محه‌مەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ماوەیەک دەبێت نامەیەکى بۆ سەرۆککۆمار ناردووە و تیایدا هەڵوێستى لایەنە سیاسیەکانى عێراقى بۆ پێکهێنانى حکومەت، ڕونکردۆته‌وه‌.

.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ناوەڕۆکى نامەکە جەختکردنەوە بووە لەسەر هەڵوێستى هاوپەیمانى لەسەر پێویستى سازانێکى نیشتیمانى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران و ئەوانیش پاڵپشتى لایەنە شیعەکان دەکەن بۆ ئەوەى لەسەر کاندیدێک بسازێن کە ڕەزامەندى کورد و سوننەشى لەسەر بێت.

.

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەش کرد، ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عێدانى كە کاندید کرا بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران لەلایەن بەرهەم ساڵح سه‌رۆككۆمارەوە کارێکى بێ پاساو بووە و ئەوانیش بەشێک نین لەو لایەنانەى کە عەلاوییان بۆ سەرۆکایەتى حکومەت کاندید کردووە.

.

لەبارەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ى پەڕلەمانیشەوە، حەلبوسى وتویەتى :” ئامادەى کۆبونەوەکەى پەڕلەمان دەبم و سەرپەرشتى دەکەم و ئەو کۆبونەوەیەش بەواتاى ئەوە نایەت کە ڕێکكەوتن بۆ متمانەدان بەکابینەکە کرابێت”.

.

حەلبوسى جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، هاوپەیمانێتى نێوان هێزەکان بۆ بەشداریکردن و بایکۆتکردن ماوەتەوە و تا ئێستاش هیچ ڕێکكەوتنێكی سوننە و کورد بۆ پێکهێنانى کابینەکە نیە.

.

حەلبوسى گومانى لەسەر ڕێکكەوتنى لایەنە شیعەکان لەسەر عەلاوى هەیە و دەشڵێت :”کارنامەى حکومەت لەماوەى ساڵێکدا بۆ حکومەتەکەى عەلاوى قسەى لەبارەوە ناکرێت و چەند ئاماژەیەکیش هەن بۆ دەستوەردانى سەرۆککۆمار لەدیاریكردنی وەزیرەکانى کابینەکەی عه‌لاویدا”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل