fbpx
Shadow Shadow

محه‌مه‌د حه‌لبوسى: پلانه‌كه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین

10:03 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، له‌ڕۆژگارێکى چاره‌نوسسازا كه‌ به‌وڵاته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕده‌بێت و چاكسازى بووه‌ته‌ خواستى سه‌ره‌كى خۆپیشانده‌ران، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واویان به‌و پلانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت دایڕشتووه‌.

.

محه‌مه‌د حه‌لبوسى لەبەیاننامەیەکدا ستایشى هه‌وڵه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنى بارودۆخى ئێستاى عێراق و ده‌ڵێت “جارێكى تر مه‌رجه‌عیه‌ت سه‌لماندى كه‌ شاده‌مارى ئارامى عێرقیه‌كانه‌ ئه‌وه‌ش به‌ناوه‌كه‌ى و مكوڕبونه‌وه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پرسه‌كان كه‌ به‌رگرى له‌مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات” .

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كۆبونه‌وه‌كانى په‌ڕله‌مان كراوه‌ن و شه‌و ڕۆژ گرێده‌ده‌ن له‌پێناو جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌ى كه‌ دانراوه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكارییه‌كانى خه‌ڵك.

.

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه‌، كار بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنەکان دەکەن‌ بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و شاره‌زایانى بواره‌كه‌.

.

جەختیشیکردووەتەوە، بەبێ فشارى وڵاتانى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوچه‌كه‌ و به‌بێ سه‌پاندنى ئیراده‌ى شه‌خسى و حزبى كار بۆ ئاینده‌یه‌كى جیاواز و ده‌رفه‌تتدان به‌ نه‌وه‌ى نوێى ئێستاى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل