fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌روپا راگیراوه‌؟

مایەپوچبونی (ئەتڵەس گڵۆباڵ)ی تورکی چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت؟ 

12:20 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

 ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

 

كۆمپانیانی هێڵی ئاسمانی (ئه‌تڵه‌س گڵۆباڵ)ی توركی مایه‌پوچبونی خۆی راگه‌یاند و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ گه‌شتیار ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌وروپا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت به‌ڵام به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی “گه‌شته‌كانی په‌ك نه‌خستووه‌”. 

.

تاهیرعەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی به‌ ناس كوردی راگه‌یاند “به‌هۆی مایه‌پوچبونی (ئه‌تڵه‌س گڵۆباڵ) بۆ ماوەیەک ئەو گەشتانەی کە ئەوکۆمپانیا تورکییە ئەنجامیدەدا لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەوروپادا ڕاوەستاوە، بەڵام ئەوەندە کاریگەری نه‌بووه‌ لەسەر جوڵەی گشتی فڕۆکەوانی”.

.

به‌وته‌ی تاهیر عه‌بدوڵا “کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی” ئەتڵەس گڵۆباڵ”ی تورکی، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقدا هەیە ئەرکی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان  فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و ئەوروپای گرتبووە ئەستۆ، بەڵام لە ئێستادا ئەو گەشتانەی کە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە ئەنجامدەدران ڕاوەستاوە”.

.

وتیشی ، کۆمپانیای “ئەتڵەس گڵۆباڵ”ی تورکی، تەنها ئەرکی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان” فرانکفۆرت، ده‌سلدرۆڤ و کوبنهاگن”ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گرتبووە ئەستۆ نەک هەموو شارەکانی ئەوروپا. 

.

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رونیكرده‌وه‌ “ئەوەندە کاریگەری نابێت لەسەر جوڵەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وئەوروپا، چونکە  کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی دیکە هەن گەشتەکانیان بۆ شارەکانی دیکەی ئەوروپا بەردەوامە”. 

.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ ئەو شارانەی کە ئێستا بەهۆی ڕاگرتنی کاری ئەو  کۆمپانیا تورکییەوە ڕاوەستاوە کەی دەستپێدەکاتەوە، تاهیرعەبدوڵا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە دەسەڵاتی هێڵی ئاسمانی عێراقدایە، ئەوان دەتوانن جێگرەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە دیاری بکەن، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. 

.

پێشتر یاسر خەفاجی، پسپۆڕ لە کاروباری هێڵە ئاسمانییەکان، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند :”پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بەڕووی وڵاتانی ئەوروپادا ڕاوەستێت بە تایبەتی بۆ وڵاتی دانیمارک ئەوەش بەهۆی مایەپوچبونی کۆمپانیای هیڵی ئاسمانی (ئەتڵەس گڵۆباڵ)ی تورکییەوە، چونکە ئەو کۆمپانیایە تاکە سپۆنسەری ئەو گەشتانەیە و ڕێککەوتنی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقدا هەیە”.  

.

هاوكات بەهۆی مایەپوچبونی کۆمپانیاكه‌، بڕیارە لە ئەمڕۆوە، سه‌رجه‌می  گەشتەکانی ئەو کۆمپانیایە له‌فڕۆکەخانەکانی (بەغدا، نەجەف و سلێمانی) بۆ شارەکانی ئەوروپا ڕاوەستێت. 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل