fbpx
Shadow Shadow

مایک پەمپیۆ پەیامێکی ئاڕاستەی سیستانی کرد

09:05 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت، دەشڵێت: “لەگەڵ ملیۆنان عێراق نزا دەکەم بۆ زوو چاکبوونەوەی سیستانی کە سەرچاوەی هیدایەتە بۆیان”.

،

پەمپیۆ لە تویتێکدا لەبارەی دۆخی تەندروستی سیستانی ئاماژەی بەوەکردووە: “سوپاسگوزاری خودام کە نەشتەرگەرییەکەی ئایەتوڵا سیستانی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا”.

،

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: “نزای من و ملیۆنان عێراقی کە ئایەتوڵا سیستانی سەرچاوەی ئیلهام و هیدایەتە بۆیان، ئەوەیە کە لە خوا داواکارم بەزووترین چارەسەری بۆ بنێرێت و تەمەنێکی درێژی پێببەخشێت”.

،

ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کە تەمەنی 90 ساڵی تێپەڕاندووە، دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیدا کەوتبوو، قاچی بە سەختی شکا و بەهۆیەوە بەخێڕایی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل